به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ر مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڵاوی كردبووه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵده‌گرێت و ده‌درێته دادگا.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ماوه‌ی ڕابردوو ده‌یان تۆمه‌تی له‌سه‌ر مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌ڵبه‌ست به‌وه‌ی كه خاوه‌نداریه‌تی كۆمپانیا ده‌كات، به‌ڵام حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سۆران ئه‌و تۆمه‌تانه بسه‌لمێنێ له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد.
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ: به ده‌نگدان پارێزبه‌ندى سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ئایار، رووپاك ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتاران به‌پێی ده‌نگدان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت.
رووپاك كه هاوكات ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێده‌چێ هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له سۆران عومه‌ر ئه‌نجام بدات.
سۆران عومه‌ر كه له ڕابردوو چه‌ندان قسه‌ی له ڕێی په‌یجه‌كانی له فه‌یسبووك بڵاو ده‌كردنه‌وه و به بڕوای شاره‌زایان خه‌ڵكی چەواشە ده‌كرد، ئیتر ده‌بێ له دادگا ئه‌و قسانه بسه‌لمێنێ و چیتر خه‌ڵك له‌سه‌ر پرسه‌كان به لا ڕێدا نه‌بات.
پێشتر مه‌لا كرێكار ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه سۆران عومه‌ر جاسووسی كردووه و ئێسته‌یش كار بۆ به‌رپرسێكی ناو حزبێكی دیاری كرا‌و ده‌كات.