فه‌رهاد سه‌نگاوی كۆنه په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی كه به بڕوای شاره‌زایان تا ئێسته هیچ پێناسه‌یه‌كی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه گۆڕانكاری ده‌كات و حزب بۆ حزب ده‌ڕوات، جارێكی تر خۆی فرۆشت و ئێسته به فیتی تاقمه‌كه‌ی لاهوور هه‌ڵده‌سووڕێ.
نموونه‌كانی وه‌ك فه‌رهاد سه‌نگاوی كه به‌رانبه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیمی به ئێران و ده‌یان خیانه‌تی تر بێده‌نگ بوون
فه‌رهاد سه‌نگاوی ئێسته له چوارچێوه‌ی ئه‌و هێرشانه به‌كار ده‌هێنرێ كه له‌لایه‌ن تاقمێكی ناو یه‌كێتی ده‌كرێته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام چاودێرێكی سیاسیی ده‌ڵێ، ئه‌و كاره‌ی سه‌نگاوی بۆ ئه‌وه‌یه ئیمتیاز وه‌ربگرێته‌وه له‌ناو یه‌كێتی.
چاودێرێكی سیاسیی ده‌ڵێت، فه‌رهاد سه‌نگاوی ڕۆژی له حزبێكدایه و ئێسته جارێكی تر خۆی فرۆشتووه‌ته‌وه به تاقمه‌كه‌ی لاهوور و به دژایه‌تی پارتی ده‌یه‌وێ داوای ئیمتیاز بكاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حزبێكی كرد و خۆی فرۆشته‌وه.
نموونه‌كانی وه‌ك فه‌رهاد سه‌نگاوی كه به‌رانبه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیمی به ئێران و ده‌یان خیانه‌تی تر بێده‌نگ بوون، ئێسته ده‌یانه‌وێ بێنه‌وه مه‌یدان، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ها بۆ قسه‌كانیان دابنرێ.
پێشتر فه‌رهاد سه‌نگاوی دژایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی ده‌كرد و ئه‌وكاته له‌چوارچێوه‌ی كه‌مپینه‌كه‌ی شاسوار بوو.