له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر راگرتنی هاتوچۆ و ده‌وام، ئه‌مڕۆ ده‌وامی داوده‌زگا حكوومییه‌كان ده‌ستی پێ كرده‌وه، له یه‌كه‌م رۆژی كاردا كارمه‌ندێكی كاره‌با به‌هۆی به‌ركه‌وتنی كاره‌با گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ـی ئایار، سه‌عدوون مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای دیانا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌مان به‌ناوی "بازید خدر بازید" دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئازادی دیانا، به‌هۆی ناته‌ندروستییه‌وه مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه، ده‌وام و ئێشكگریمان پێ نه‌ده‌گرت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌وام به‌هۆی به‌ركه‌وتنی كاره‌با گیانی له ده‌ست دا.
كارمه‌نده‌كه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه و وێستگه‌ی كاره‌با ده‌ستكاری تۆڕی كاره‌بای 11ی كردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای دیانا گوتی، كارمه‌نده‌كه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه و وێستگه‌ی كاره‌با ده‌ستكاری تۆڕی كاره‌بای 11ی كردووه و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆ كاره‌بای ئه‌و گه‌ڕه‌كه كوژایه‌وه، ئێمه له‌و كاته‌دا هیچ تیمێكمان له‌سه‌ر كار نه‌بوو، بۆیه زانیاریمان پێ گه‌یشت كه ئه‌و كارمه‌نده‌مان له محه‌ویله‌ی نزیك ماڵه‌وه‌یان ده‌ستكاری كاره‌بای كردووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.
شاره‌دێی دیانا له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆرانه له پارێزگای هه‌ولێر، ته‌نیا پێنج كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری سۆران دووره.
سۆران/ مورشید برادۆستی