له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه بۆ لامه‌ركه‌زیی حزبی له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی ده‌ستی پێ كردووه، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و تاقمه بابه‌تێكی له‌باره‌ی زۆریی كارگه‌كانی كوردستان له سنووری سلێمانی و بازیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و سنووره بیریان هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و كارگانه له خزمه‌تی گرووپه‌كه‌یه‌تی نه‌ك خه‌ڵك.
ڕۆژان حه‌مه‌ڕه‌ش ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌لایه‌ن تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگییه‌وه ئاراسته ده‌كرێ، بابه‌تێكی بۆ نووسراوه و له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕِی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، "ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زی جێگیر بكرێ، به كارگه‌كانی سلێمانی زیاتر خزمه‌تی ناوچه‌كه ده‌كرێ".
خه‌ڵكی بازیان جگه له ماڵوێرانی به‌هۆی ئه‌و كارگانه‌وه، هیچ سوودێكی تری نه‌بینیوه
باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ٣٣٪ی كارگه‌كانی عێراق له سنووری پارێزگای سلێمانییه و كه‌ره‌سته‌ی خاوی پێویست له ناوچه‌ی بازیان و پارێزگای سلێمانی به‌شی 100 ساڵی 10 كارگه‌ی چیمه‌نتۆ ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئه‌و كارگانه‌ی كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی ده‌كات، به‌سه‌ر ئه‌ندام و گرووپه‌كانی ناو یه‌كێتی دابه‌ش كراون و خێره‌كه‌ی بۆ تاقمه‌كه‌ی لاهوور و مه‌حموود سه‌نگاوی و چه‌ند كه‌سێكی تره، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك چاكه ده‌یداته‌وه به ڕووی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه به داهاتی ئه‌و كارگانه خزمه‌ت كراون.
هاووڵاتییه‌ك له كۆمێنێتدا بۆی نووسیوه، "ئه‌و داتایه‌ی بڵاوی ده‌كه‌یته‌وه درۆیه، چونكه داهاته‌كه‌ی بۆ میله‌ت نییه و هه‌مووی بۆ خۆتانه".
هاووڵاتییه‌كی تریش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خه‌ڵكی بازیان جگه له ماڵوێرانی به‌هۆی ئه‌و كارگانه‌وه، هیچ سوودێكی تری نه‌بینیوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌لایه‌ن تاقمه‌كه‌ی لاهووره‌وه ئاراسته ده‌كرێن و داتا و بابه‌تی ناڕاستیان بۆ ده‌نووسرێ بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك.
دوێنی بارزان حامید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له "وشه" گوتی، ئه‌وانه‌ی باسی جیاوازی خزمه‌تگوزاری له نێوان شاره‌كان ده‌كه‌ن، بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه و ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ پڕۆژه‌كان ڕوونه.