لەوكاتەی بە هۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، ئابووری زۆرینەی وڵاتانی دنیا تووشی تەنگژە هاتووەتەوە، بەتایبەتی عێراق، كە جیا لە تەنگژەی ئابووری و دارایی و تەندروستی، بەدەست تەنگژەی سیاسی و تەناهیش دەناڵێنێت، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق پەیامێكی داَنیاكردنەوە سەبارەت بە مووچە، ئاراستەی فەرمانبەران دەكات.
نرخی نەوت بەمنزیكانە بەرەو باشی دەڕوات
ئەمڕۆ دووشەم
عەلاوی لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق گوتی، هەوڵی دابەشكردنی تەواوی مووچە دەدەین و پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش دەكەین، راستە دۆخی دارایی عێراق سەختە، بەڵام مووچە و بژێوی خەڵك لە گرنیگیدانی لەپێشینەی حكوومەتە.
وەزیری دارایی عێراق، كە هاوكات بە وەكالەت وەزارەتی نەوت بەڕێوە دەبات، دووپاتی كردەوە، ئەو حكوومەتەی ئێستە بە رژدی رووبەڕووی تەنگژەكان دەبێتەوە، ئاماژەی كرد، چاكسازی راستەقینە لە دەزگەكانی دەوڵەت پێویست بە گۆڕانكاری لە دۆخی ئابووری دەكات.
وەزیری دارایی عێراق روونی كردەوە، دۆخی جیهان تا ئێستەیش سەختە و كاری كردووەتە سەر جموجۆڵە ئابوورییەكان، بەڵام نرخی نەوت بەمنزیكانە بەرەو باشی دەڕوات، و پێشبینی سەقامگیرییەكی دارایی و ئابووری لەسەر ئاستی دنیا لە چەند مانگی داهاتوو دەكەین.