ئێوارەی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی و نوسەر و خوێنەرێکێ زۆر کتێبخانەی گشتی بامەرنێ لە شارەدێی بامەرنێ کرایەوە.
ئیسماعیل تاهیر بەرێوەبەری کتێبخانەی بەدرخانیان بە "وشە"ی راگه‌یاند "کتێبخانەی گشتی بامەرنێ یەکێکە لە کتێبخانە کونەکانی شارۆکەی ئامێدی و پێشتر رۆڵێكی باشی بینیوه له رۆشنبیر كردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به‌ڵام به تێپه‌ڕ بوونی كات كتێبه‌كانی ئه‌و كتێبخانه‌یه ون بوون و له‌ناوچوون، به‌ڵام له ئێستادا به كۆشش و هاوکاری نوسەر و کەسایەتی ناوچەکە کتێبێکی زۆر كۆكراونه‌ته‌وه و جارێکی تر کتێبخانەی بامەرنێ كرایه‌وه".
زیاتر گوتی، کتێبخانەی بامەرنێ له ئێستادا زیاتر له سێ هەزار و 500 کتێبی کوردی و عەرەبی له خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ژمارەیەکی زۆری رۆژنامه و گۆڤار.
دهۆك: نەوزاد هلوری.