كاتێك ئاژانسه‌كانی بۆشایی ئاسمان و زانایانی گه‌ردوون باس له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌ك و هه‌سارۆچكه‌كان بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكی له‌وشێوه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووینه‌داوه، وه‌ك فیلێمێكی خه‌یاڵی لێی ده‌ڕوانن، یان به‌لایانه‌وه كه‌مترین بایه‌خی هه‌یه، چونكه له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و شتانه له كوردستان و ناوچه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام تۆماره‌كانی مێژوو باس له‌وه ده‌كه‌ن كه 132 ساڵ پێش ئێسته نه‌یزه‌كێك كه‌وتووه‌ته سه‌ر خاكی كوردستان و قوربانیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئێسته به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، كاری سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان له سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا وه‌ستێنراوه، به‌ڵام دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به چاودێری گه‌ردوون، به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریان نه‌وه‌ستاوه و بگره به به‌رده‌وامی له تهلیكسۆپهكانهوه سه‌یری گه‌ردوون ده‌كرێ، تا وریایی له هاتنی هه‌سارۆچكه و نه‌یزه‌ك به‌ره‌و زه‌وی به خێرایی بدرێ و لێی ئاگه‌دار بن.
به‌شێك له زانایانیش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له مێژووی ناوچه جیا جیاكانی دنیا، تا له‌باره‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌ك و ههسارۆچكهكانهوه زیاتر بزانن، چونكه له‌و بڕوایه‌دان به‌شی زۆری ئه‌و نه‌یزه‌ك و ههسارۆچكانهی كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی، مێژووه‌كه‌یان به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕاوه‌كانی مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی گه‌یشتنه بابه‌تێكی سه‌رنجڕاكێش كه ئه‌وان به دوای دا ده‌گه‌ڕان، ئه‌ویش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی نهیزهكێكه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئێسته‌ی سلێمانی.
له دهفتهرنامهی مێژووی عوسمانییه‌كان هاتووه، له 10ی ئاب/ئۆگه‌ستی 1888 واته 132 ساڵ پێش ئێسته و له سه‌عات هه‌شت و 30 خوله‌كی ئێواره تۆپه‌ڵێكی گه‌وره‌ی ئاگرین له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر گوندێكی شاخاوی هه‌رێمی كوردستان و له ناوچه‌یه‌كی نزیك ئێسته‌ی شاری سلێمانی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له تۆمارنامه‌ی عوسمانییه‌كان به ڕوونی ئاماژه‌ی پێ دراوه و ڕاستییه
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، كه له‌گه‌ڵ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی تۆپه‌ڵه ئاگره‌كه، دووكه‌ڵێكی گه‌وره له ناوچه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه و چاڵێكی گه‌وره‌یشی له زه‌وی ناوچه‌كه دروست كردووه و دوای ئه‌وه‌یش بۆ ماوه‌ی 10 خولهك باران له ناوچه‌كه باریوه، له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌یش پیاوێك گیانی له ده‌ستداوه و كه‌سێكی تریش كه‌مئه‌ندام بووه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه له نێو په‌ڕاوه‌كانی مێژووی عوسمانییه‌كان له كاتێكدایه پێشتر زانایان زۆر داوای دهفتهرنامهكانیان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ڕێی نه‌ده‌دا نه‌گه‌یشتبوون به‌و زانیارییانه، كه‌چی دڵنیابوون له بوونی بابه‌تی گه‌ردوونی له نێو په‌ڕاوه‌كان، چونكه عوسمانییه‌كان به‌شێكی زۆری كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقایان له ژێر ده‌ست بووه و ڕووبه‌رێكی یه‌كجار فره‌وان بووه، به‌ڵام به‌م دوایییه ئاسانكاری ته‌واو كرا و دهفتهرنامهكانی عوسمانی له ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بڵاو كرایه‌وه ،كه ئه‌مه‌یش وایكرد كه زانایان ده‌رفه‌تێكی زێڕینیان بۆ بڕه‌خسێت، تا به دوای ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كان له‌و ماوه‌یه بگه‌ڕێن.
زانایانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له ده‌وروبه‌ری سلێمانی به مانگی ده‌ستكرد له دوای ده‌گه‌ڕێن و نایانه‌وێ زۆر به‌ربڵاو بێ، چونكه نرخی به‌ردی نه‌یزه‌ك زۆر گرانه
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه له په‌ڕاوه‌كانی مێژووی عوسمانییه‌كان، له‌لایه‌ن دوو زانای توركیا و یه‌كێكی ئه‌مه‌ریكی بووه كه به وردی به نێو تۆماره‌كان گه‌ڕاون و له 22ی نیسان/ئه‌پریلی ڕابردوویش زانیارییه‌كه و ئه‌نجامی گه‌ڕانیان به دوای ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كان له تۆماری عوسمانییه‌كان له گۆڤاری Meteoritics & Planetary Science بڵاو كرده‌وه و گۆڤاری
دیسكۆڤهر مه‌گه‌زینیش بابه‌تێكی له‌سه‌ر ئه‌م زانیارییانه وه‌شاندووه.
ئۆزان ئونسلان زانای گه‌ردوونناس له زانكۆی ئیجه‌ی توركیا له‌وباره‌وه گوتی، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به نێو ئه‌رشیڤی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و تا ئێسته زیاتر له 10 ڕووداوی گه‌ردوونی مێژوویییان له نێو تۆماره‌كان دۆزیوه‌ته‌وه، كه كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ته‌نه‌كانیش له گه‌ردوون و كه‌وتنه‌وه‌ی له ناوچه‌كه به "تۆپه‌ڵی ئاگرین، نه‌یزه‌ك، به‌رده‌كان له ئاسمانه‌وه" نووسراوه.
زۆربه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تر كه له تۆماره‌كان دۆزراونه‌ته‌وه گومانیان له‌سه‌ره، چونكه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئاساییه‌وه زانیارییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئیسته‌نبۆل كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له نزیك سلێمانی ڕووی داوه، له هه‌موویان بڕواپێكراوتره، چونكه والی ئه‌وكاتی عوسمانییه‌كان له ناوچه‌كه خۆی ڕاپۆرتی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ئاراسته‌ی سوڵتان كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ شوێنه‌وارێكی نه‌یزه‌ك له ده‌وروبه‌ری سلێمانی بوونی نییه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی له ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه كراوه.
زانایان به وردی شوێنی نه‌یزه‌كه‌كه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه و له نێو مۆزه‌خانه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانیش هیچ پارچه به‌ردێكی نهیزهكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، هۆكاری بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌ردی نه‌یزه‌كی به نرخه و جیاوازه له به‌ردی ئاسایی، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاره وردتر به دوای ئه‌و بابه‌ته بگه‌ڕێن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ن.
تا كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و هاتنی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، زانستی گه‌ردوونناسی نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی كه له ڕووی زانستییه‌وه لێكدانه‌وه و پێناسه‌ی نه‌یزه‌كه‌كان بكات، بۆیه پێش ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵكی به تووڕه‌یی ئاسمان و خواوه‌ند ئه‌و ڕووداوانه‌یان تۆمار كردووه له ئه‌رشیڤی خۆیان دا.