محه‌مه‌د ئیسماعیل هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ناسراوی كورد نیشته‌جێی هۆڵه‌ندا، ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵی تابلۆیه‌كی هاونیشتمانی شاری هه‌ولێر (نازم) بوو كه كرێكارێكی ئه‌و شاره‌یه و له ناو شاره‌كه‌دا به قسه و هه‌ڵوێسته‌كانی ناسراوه، ئه‌مڕۆ تابلۆكه فرۆشرا.
تابلۆكه‌ی نازم به شه‌ش هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئایار، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار محه‌مه‌د ئیسماعیل به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاری هونه‌ری و په‌یامه‌كه‌ی ئه‌م تابلۆیه‌م جیایه له تابلۆكانی ترم، ئه‌مڕۆ عه‌سر سه‌عات پێنج له گه‌له‌ری شانه‌ده‌ری پاركی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر، ئاماده‌بووان و میوانان ئاماده ده‌بین له رێوڕه‌سمی به جێگه‌یاندنی په‌یامی مرۆڤدۆستی هونه‌ری شێوه‌كاری بۆ باشتركردنی ژیانی هه‌ژاران".
زیاتر گوتی، "تابلۆكه نمایش ده‌كرێت به ئۆنلاین و تابلۆكه ته‌واو بووه و سه‌رمایه‌دارێك به‌ناوی (وریا عه‌لی ساڵه‌یی) به شه‌ش هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له ئه‌مه‌ریكا كڕییه‌وه و من تابلۆكه‌ی بۆ پۆست ده‌كه‌م، پاره‌كه‌یشی ناردووه‌ته هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ ده‌درێته كاك نازم و وه‌كیلی ئه‌و سه‌رمایه‌داره له گه‌له‌ری شانه‌ده‌ر ئاماده ده‌بێت".
ڕوونی كرده‌وه، "دڵخۆشم پرۆسه‌كه به‌جوانی و سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه چوو و پاره‌یه‌كی باش بۆ هاوكاری ژیانی كاك نازم كۆ بووه‌وه".
زیاتر گوتی، "ئه‌م كاره‌م بۆ چه‌ند هۆكارێك كرد، یه‌كه‌م من هونه‌رمه‌ندم و له‌م ڕێیه‌وه ده‌توانم هاوكاری هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه‌م بكه‌م، دووه‌م كولتووری فرۆشتن و موزایه‌ده‌كردنی تابلۆی هونه‌ری زیاتر به هاووڵاتییان و هاوزمانهكانم ئاشنا بكه‌م، سێیه‌م گه‌یاندنی په‌یامی پێكه‌وه ژیان و مرۆڤدۆستی".
ڕوونی كرده‌وه، "بیرۆكه‌ی تابلۆكه‌م له وێنه‌یه‌كه‌وه وه‌رگرت تێیدا (نازم) له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كه‌ی به نیگه‌رانییه‌وه سه‌یری كامێرا ده‌كات، له كاتی بێكاری و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی هاووڵاتییانی هه‌رێم به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئه‌م وێنه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاو بووه‌وه و بووه جێی باسی هه‌مووان." له ڕووی ته‌كنیكی هونه‌ریی تابلۆكه‌وه گوتی، "تابلۆكه به ڕه‌نگی ئاوی دروست كراوه و قه‌باره‌ی 30×40سم."
محه‌مه‌د ئیسماعیل هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد له هۆڵه‌ندا و 25 ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی، كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هاوچه‌رخ له ئه‌مستردام ته‌واو كردووه، ته‌نیا له كوردستان شه‌ش پێشانگای تایبه‌ت به‌خۆی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌وروپا به‌شداری چه‌ندان پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی و تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه، زیاتر له هه‌زار پۆرترێتی كێشاوه، كاری هونه‌ر وه‌ك بژێوی ژیان سوودی لێ وه‌رگرتووه.