ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییه ڕه‌خنه‌گرانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تا دێ به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕوات، له ماوه‌ی مانگی ڕابردووش‌دا، ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا هێنده‌ی تر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی توڕه كرد، له كاتێكدا ئه‌و به‌نیازه بۆ چوار ساڵی تر له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی كۆشكی سپی دابنیشێ و به هه‌ر نرخێك بێت نایه‌وێ به‌جێی بهێڵێ.
به‌پێی ڕابرسییه‌كی نوێ كه هه‌ردوو ئاژانسی ڕۆیته‌رز و ئیبسۆس كردوویانه، ده‌ری ده‌خات كه ته‌نیا 41%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كاری سه‌رۆكه‌كه‌یان ڕازین، له كاتێكدا له له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان ڕاپرسییه‌كی له‌و جۆره‌یان كردبوو، تێیدا 45% لێی ڕازی بوون، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری خاڵێكه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كۆرۆنا توانی خراپ به‌سه‌ر تره‌مپ بهێنێ و كورسییه‌كه‌ی له‌ق بكات.
ئەگەر ڕاپرسییەکان بکرێنە سەنگی مەحەک دەبێ لە ئێستەوە بڵێین ترەمپ جارێکی تر کۆشکی سپی ناباتەوە.
له ڕاپرسییه‌كی تردا كه هه‌ر له ماوه‌ی ڕابردوو كراوه، تێیدا پرسیاره‌كه ئه‌وه بووه، داخۆ بۆ هه‌ڵبژرادنی داهاتووی وڵات ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن، له‌ویاندا 46%ی خه‌ڵكی ده‌نگیان به جۆ بایدن، ڕكابه‌ری دیموكراتییه‌كان داوه، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببێته ڕكابه‌ری كۆتایی ئه‌و حزبه، یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌ری ده‌خات كه به‌هێزه ئه‌م جاره‌یش دیموكراتییه‌كان هاتوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كورسییه له كۆمارییه‌كان بستێنن كه پێیان وایه جاری پێشوو به‌هۆی ساخته‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه.
ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی بایدن به‌ده‌ستی هێناوه، واته یه‌كه‌م، چونكه له ڕاپرسییه‌كه‌دا تره‌مپ 44%ی به‌ده‌ست هێناوه، واته ته‌نیا ئه‌و ژماره‌یه‌ی به‌شداربووی ناو ڕاپرسییه‌كه ئاماده‌ن ده‌نگ به سه‌رۆكی ئێسته‌یان بده‌ن و ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی ته‌واوی جه‌ماوه‌ری سه‌رۆكه تونده‌كه‌یان، بگره به‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌رده‌وام به شێوه‌ی جیاواز ڕه‌خنه له به‌رنامه‌ی كار و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كان ده‌گیرێ.
جۆ بایدن سیناتۆری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی كه چه‌ندان پۆستی دیبلۆماسیی گرنگی وه‌رگرتووه، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، به یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد داده‌نرێ و كاتی خۆی پشتیوانی پڕۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێڕاق و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
به‌پێی ڕاپرسییه‌كه‌ی ڕۆیته‌رز، ئه‌وانیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕازی نین، ڕێژه‌كه‌یان به 13% زیاتره له‌وانه‌ی لێی ڕازین، ئه‌مه‌یش به‌رزترین ئاستی ناڕازێتییه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2020 هاتووه له دۆناڵد تره‌مپ. هه‌ر له‌م ساڵدا، له هه‌رچی ڕاپرسییه كه كراوه، جۆ بایدن تێیدا به‌سه‌ر تره‌مپ سه‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه هه‌ر زوو شه‌ڕی توویت و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن له نێوانیاندا دروست ببێ و ته‌نانه‌ت به زمانی گاڵته‌جاڕیش له‌سه‌ر یه‌كتریی ده‌دوێن.
جۆ بایدنلە 20ی تشرینی دووەمی 1942ز له ویلایەتی پەنسڤانیا له‌دایك بووه، سێ ساڵ لەوێ ژیاوە، دواتر بۆ دیلاوەیر چووە. لەساڵی ۱۹۷۲ دەبێتە شەستەم گەنجترین سیناتۆری ئەمریکا. شەش جار بووەتە سیناتۆر و یەکێک لە چوار سیناتۆرە بەناوبانگەکانی ئەمریکایە. کەکەسێکی سیاسی ٤۷ەمین جێگری سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا، باراک ئۆباما بوو. کە لە ساڵی ۲۰۰۹ەوە لە ئەرکەکەیەتی، لەنێو لیستی دیموکراتەکان. لەساڵی ۱۹۹۱-۲۰۰۷ دژایەتی جەنگی عێڕاقی کردوەو دژی هاتنی سەربازانی ئەمریکی بووە کە هاتوون بۆ عێڕاق و چەندین چاڵاکی سەربازی تری ئەمریکا و ناتۆ.
جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌رووی لیستی ئه‌و ڕكابه‌ره دیموكراتیانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا خۆیان بپاڵێوین، پاشان دوو ڕكابه‌ری تری هه‌یه به‌ڵام پێشبینییه‌كان هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه.
بایدن سیناتۆری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی كه چه‌ندان پۆستی دیبلۆماسیی گرنگی وه‌رگرتووه، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، به یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد داده‌نرێ و كاتی خۆی پشتیوانی پڕۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێڕاق و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
له ماوه‌ی ڕابردوو، جۆ بایدن، سه‌باره‌ت به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ناو و ناتۆره زۆرن شایسته‌ی ئه‌وه بن له تره‌مپی بنێین، سه‌ره‌تا به قه‌رقووش ده‌ست پێ ده‌كه‌م. ئه‌م گوتانه‌ش وه‌ڵامی یه‌كێك له هه‌وادارانی بوو، هه‌ستا و ڕه‌خنه‌ی لێ گرت، گوتی تره‌مپ به تۆ ده‌ڵێ "جۆی نوستوو" پێویسته تۆیش به قه‌باره‌ی خۆی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، بۆیه بایدنیش ئه‌و قسانه‌ی كرد.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تره‌مپ كه له ڕووی سیاسییه‌وه له‌و وڵاته جێی ڕێز نییه، هه‌میشه ناتۆره له ڕكابه‌ره‌كانی ده‌نێ و له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به شێوه‌ی گاڵته‌پێكردن باسیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی بیكه‌نه پێكه‌نین و گاڵته‌جاری.
جۆ بایدن لە پەیامێکدا دەڵێت، ناتوانم رێگە بدەم چوار ساڵی تر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بکات کە هۆکاری دروستبوونی ئاژاوەیە لەنێوان سپییە رەگەزپەرستەکان و پێکهاتەکانی تری وڵات. بایدن رای گەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لە خولێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەو کاتە کاریگەری سیاسەتی ئیدارەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.