رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رای گه‌یاندووه، تا ئێسته هیچ ده‌رمانێك بۆ نه‌خۆشیی گۆڤید 19 نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش له‌باره‌ی ده‌رمانی "هێدرۆكسی كلۆرۆكین" ده‌گوترێ، پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته.
تا ئێسته هیچ ده‌رمانێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رای گه‌یاندووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواتر گۆڤید 19 زیاتر له چوار ملیۆن كه‌سی تووشی نه‌خۆشی كردووه، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كان، تا ئێسته هیچ ده‌رمانێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
دووپات ده‌كاته‌وه، تا ئێسته ده‌رمان بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه نییه، كه زۆر پزیشك و له‌ناویاندا پزیشكی فڕه‌نسی دیدییه راوۆڵ ده‌ڵێن ده‌رمانی "هێدرۆكسی كلۆرۆكین" بۆ گۆڤید 19 چاره‌سه‌ره، هه‌فته‌ی رابردوو توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرای كردووه كه ئه‌و ده‌رمانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ كۆرۆنا نابێت، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌و ده‌رمانه نه‌ك هه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كه چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو ره‌نگه ببێته هۆی نه‌خۆشیی تری مه‌ترسیدار كه دواتر نه‌خۆش پێی ده‌مرێت.
بۆیه رێكخراوه‌كه دواتر ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌رده‌وام به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ین و هیوامان هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێی ده‌گه‌ین.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی 2019 له چین بڵاو بووه‌وه و دواتر هه‌موو دنیای گرته‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی چوار ملیۆن و 500 كه‌س له دنیادا تووشی بوون، له‌ناویاندا نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.