هەواڵێكی خۆش لە هەولێر ڕاگەیەنرا

:: AM:09:36:18/05/2020 ‌
بەرپرسێكی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكات، ئێستە تەنیا چەند نەخۆشێك لە نەخۆشخانە ماون كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جەستەیاندا هەیە.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئایار، بژار مووسا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئێستە تەنیا سێ‌ نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی هەولێر ماون كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی، ئەو سێ‌ نەخۆشە تەندروستییان جێگیرە و هەموویان لەیەك نەخۆشخانە ماون.

تەندروستییان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماونەتەوە
باسی لەوەش كرد، ئەو سێ‌ نەخۆشە پێویستیان بە ئۆكسجین و باری لەناكاو نییە، تەندروستییان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماونەتەوە.

ماوەی 10 ڕۆژ زیاترە هیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار نەكراوە.

ئاماری گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، 404 تووشبوون، لەناویاندا پێنج حاڵەتی مردن هەیە و 383 نەخۆش چاك بوونەتەوە، ئێستەیش تەنیا 16 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.



وشە - رامیار جەواد