زانایانی زانكۆی كالیفۆڕنیا، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌نیان، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه "لایك" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی گشتیی به‌كارهێنه‌ر.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر پێنج هه‌زار كه‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجام دراوه كه هه‌موویان ته‌مه‌نیان 48 ساڵ بووه، توێژه‌ران داوایان لێ كردوون كه ئاستی ره‌زامه‌ندییان له ژیان به پێوه‌ری ژماره یه‌ك تا 10 دیاری بكه‌ن، هاوكات داوایان لێ كردوون دۆخی ته‌ندروستیی خۆیان به پێوه‌ری نێوان ژماره یه‌ك تا چوار هه‌ڵبسه‌نگێنن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كێشی له‌شی ههموویانیشیان پێوانه كردووه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه له‌و نێوانه‌دا ئه‌وانه‌یان كه زۆرترین لایكیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ده‌كرێت، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆریی لایكه‌كان وایان لێ ده‌كات، به شێوه‌ی به‌رده‌وام چاودێری پرۆفایله‌كانیان بكه‌ن و ئه‌مه‌ش تووشی دۆخی ناهه‌مواری ده‌روونییان ده‌كات.
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام به دیار ئه‌و تۆڕانه‌وه داده‌نیشن، رووبه‌ڕووی قه‌ڵه‌وییش ده‌بنه‌وه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئالووده بوون به‌و بابه‌ته، ره‌نگه ببێته هۆی گۆڕینی بنیادی مێشكیش.