له سه‌نته‌ری شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆران، ماوه‌ی 19 ساڵه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باڵه‌خانه‌یه‌كی بۆ گه‌رما و دروست كردووه، له‌و كاته‌وه تا ئێسته كه‌س خۆی لێ نه‌شووشتووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه و حكوومه‌تیش سوودیان له باڵه‌خانه‌كه نه‌بینیوه .
عه‌بدولقادر ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانیی سیده‌كان به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر رووبه‌ری 600 مه‌تر دووجا له 15ی ئه‌یلوولی 2001ه‌وه به گوژمه‌ی 95 هه‌زار و 354 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، پڕۆژه‌ی گه‌رماوی سیده‌كان له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین له سیده‌كان دروست كرا.
پێویست نه‌بووه ئه‌و بڕه پاره‌یه له گه‌رما و خه‌رج بكرێ
روونیشی كرده‌وه كه پێویست نه‌بووه ئه‌و بڕه پاره‌یه له گه‌رما و خه‌رج بكرێ، چونكه هیچ سوودی نه‌بووه.
" به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌دێی سیده‌كان گه‌رماوی پێویست نییه، بۆیه بڕیاره باڵه‌خانه‌ی گه‌رماوه‌كه بدرێت به یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كه". سه‌رۆكی شاره‌وانی وای گوت.
سیده‌كان له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆرانه، به دووری 144 كم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، ماوه‌ی 88 ساڵه كراوه‌ته شاره‌دێ و خاوه‌نی 250 گونده و رێژه‌ی دانیشتووانانی نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌سه.
سیده‌كان/ مورشید برادۆستی