ته‌نگژه‌ى دارایى عێراق قووڵتر ده‌بێته‌وه و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌ڵێ، عێراق هه‌ڵه‌ى كردووه كاتێك ره‌زامه‌ندیى داوه به‌رهه‌مى نه‌وت كه‌م بكاته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ى ئه‌وه بێت له رێكخراوى ئۆپیك بكشێته‌وه.
كاتێك به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا نرخى نه‌وت له بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌خت دابه‌زى، لێكه‌وته‌كانى بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانى دنیا هه‌بوو، به‌ڵام له هه‌موویان زیاتر زیان به‌ر عێراق كه‌وت، چونكه ئه‌م وڵاته به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێ و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى تر‌ى ئابوورى نییه.
پێشنیاز ده‌كرێت عێراق له ئۆپیك بكشێته‌وه
به‌گوێره‌ى به‌رپرسانى عێراق رێژه‌ى پشتبه‌ستنى عێراق به نه‌وت له ئاماده‌كردنى بودجه‌ى ساڵانه ده‌گاته زیاتر 95%، بۆیه كاتێك نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى زۆر دابه‌زێ، ئه‌وا یه‌كسه‌ر عێراق هاوارى لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ند مانگێكه ته‌نیا گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ئاخۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێ دابین ده‌كرێت یان نا؟
ئه‌وه‌ى بۆ عێراق مایه‌ى خۆشحاڵى بوو، ئه‌م وڵاته له به‌ركه‌وتنى زیان به ته‌نیا نه‌بوو، به‌ڵكو زیانه‌كان به گه‌وره‌ترین ئابوورى دنیایش كه‌وت كه خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكایه، بۆیه وڵاتان كه‌وتنه‌خۆ دواجار رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد كه به "رێككه‌وتنى ئۆپیك پله‌س" ناسراوه.
رێكه‌وتنه‌كه له 12ى نیسان واژوو كرا، ئه‌ندامانى رێككه‌وتنه‌كه ژماره‌یان 23 وڵات بوو، 13 یان له ناو رێكخراوى ئۆپیك و ئه‌وانى تریش له ده‌ره‌وه‌ى ئۆپیكن، بۆیه رێككه‌وتنه‌كه به ئۆپیك پله‌س ناسراوه.
به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، ده‌بێت كۆى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت بڕى 10 ملیۆن به‌رمیل رۆژانه له به‌رهه‌مى نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕووى نه‌وت كه‌م ببێته‌وه له ئه‌نجامیشدا نرخه‌كه‌ى به‌رز ببێته‌وه.
له‌م بڕه‌دا بڕى 1.06 به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت، واته ده‌بێت عێراق رۆژانه برى ملیۆنێك و 60 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده عێراق پابه‌ندبوونى خۆى به بڕیاره‌كه راگه‌یاندووه، به‌ڵام تێبینی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و رێككه‌وتنه خزمه‌ت به عێراق ناكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌یشه‌وه زیانى پێده‌گه‌یه‌نێ.
محه‌مه‌د ده‌راجى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان یه‌كێكه له‌وانه‌ى پێی وایه حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كردووه كاتێك ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه كردووه، ده‌راجى له لێدوانێكى كه ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕى
"به‌غداد توده‌ى" عێراقى بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى پێشوو كاتێك ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مى نه‌وت دا، چونكه زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق ده‌كات، كاتێك وه‌زیرى نوێى نه‌وت داده‌نرێت هه‌ڵوێستێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق ناچاریش بێت له رێككه‌وتنى نه‌وت بكشێته‌وه.
عێراق به‌هۆى رێككه‌وتنێكه‌وه مانگانه زیاتر 30 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ده‌ست ده‌دات
به‌گوێره‌ى ئه‌و داتایانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، عێراق ته‌نیا له چوار مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به به‌راورد به ساڵى رابردوو 11 ملیار دۆلارى له داهاتى نه‌وت كه‌م كردووه.
11ى ئه‌م مانگه میدیاكانى عێراق داتاى فرۆشتنى نه‌وتیان له مانگه‌كانى كانوونى دووه‌م و شوبات و ئادار و نیسان بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه عێراق ئه‌مساڵ به به‌هاى 15 ملیار دۆلار نه‌وتى فرۆشتووه، كه‌چى له هه‌مان چوار مانگى ساڵى رابردوو عێراق به بڕى 26 ملیار دۆلار نه‌وتى فرۆشتووه. ئه‌ى چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌م مانگه‌وه عێراق رۆژانه برى زیاتر له ملیۆنێك به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه؟
له دواى رێككه‌وتنه‌كه، سامر غه‌زبان وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عێراق
روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و روونى كرده‌وه، له كاتى گفتوگۆكان سه‌خت بوو لێخۆشبوو‌ن به عێراق بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت نه‌بێت، غه‌زبان له روونكردنه‌وه‌كه‌ى ئاشكراى كردووه چه‌ندان وڵاتى تر هه‌وڵیان داوه لێخۆشبوو‌ن به‌ده‌ست بهێنن و له‌سه‌ر بڕى پێشووى به‌رهه‌مى خۆیان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ته‌نیا مه‌كسیك نه‌بێت لێخۆشبوونى به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌مه‌یش له سایه‌ى ئه‌مه‌ریكا بووه كه رازى بوو له‌برى مه‌كسیك نه‌وتى خۆى كه‌م بكاته‌وه.
پێشتر ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردبوو، پابه‌ندبوونى عێراق به رێككه‌وتنى ئۆپیك پله‌س قوڕسه، چونكه عێراق كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌یه و رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانى ئه‌وان یه‌ك ناگرێته‌وه.
كاتێك عێراق نه‌یتوانى لێخۆشبوو‌ن له رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س به‌ده‌ست بهێنێ و دواتریش جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌و سه‌خت ده‌بێ، ئایا ده‌توانێ پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت و دواجاریش هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه ببێته هۆى چوونه ده‌ره‌وه‌ى له ئۆپیك؟
ئه‌مه بۆ عێراق هه‌نگاوێكى سه‌خت ده‌بێت، چونكه عێراق خۆى ئه‌ندامێكى گرنگى رێكخراوه‌كه بووه و پێشوازى له دانانه‌كه‌ى كردووه، جگه له‌وه‌یش له دواى سعوودیه دووه‌م وڵاتى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وته له ئۆپیكدا.
رێكخراوى ئۆپیك
" OPEC" له ساڵى 1960 به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك له شارى به‌غدا دانراوه و 13 ئه‌ندامى هه‌یه، ناوه‌كه‌ى له كورتكراوه‌ى Organization of the Petroleum Exporting Countries وه‌رگیراوه كه به ماناى "رێكخراوى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت" دێت.