قایمقامی داقووق رای گه‌یاند، چوار منداڵی خێزانێك له پڕۆژه‌ی ئاوی داقووق خنكان، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه‌وته پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌وه.
لویس خزر قایمقامی شارۆكه‌ی داقووق به "وشه"ی راگه‌یاند، ڕووداوه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رووی داوه و ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه‌ته پڕۆژه‌ی ئاوی داقووقه‌وه.
ئۆتۆمبێله‌كه به‌خێرایی رۆیشتووه
روونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه چوار منداڵی خێزانێك خنكان و دواتر دایك و باوكی منداڵه‌كان له‌لایه‌ن هاوولاَتییانه‌وه رزگار كران.
قایمقامی داقووق رای گه‌یاند، به‌گوته‌ی پۆلیسی هاتوچۆ، ئۆتۆمبێله‌كه به‌خێرایی رۆیشتووه و كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه و كه‌وتووه‌ته پڕۆژه‌كه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی