خەونی هەموو باوکێکی کورد ئەوەیە کوڕەکەی لە وڵاتێکی سەربەخۆ بەناوی کوردستان گەورە بێت. باوکانی ئەم وڵاتە ئاواتیان خواستووە، منداڵەکانیان لەدایکبووی ئەو وڵاتە بن. دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، زۆربەی باوکەکان هەستیان دەکرد ئەو خەونەیان دێتە دی، بەڵام ناپاکی بۆ کاتێکی تر دوای خست. مستەفا بارزانی ڕابەری نەتەوەی کورد، یەکێکە لەو باوکە دەگمەنانەی کوڕێکی لە کۆماری کوردستان لەدایک بووە و هیچ نەبێ ئەو خەونەی بەچاوی خۆی بینی کە تا ئێستەیش زۆربەی باوکەکان نەیانبینیوە.
عەلی کوڕی ئەبوو تاڵیب، کاتێک ناوی دێ، دەگوترێ: "کرم الله وجه" واته خوا ته‌وێڵی پاراست و كڕنووشی بۆ بته‌كانی قوره‌یش نه‌برد. مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی، خوا شكۆمه‌ندییه‌كی پێ به‌خشی، ئه‌و ساته‌ی پێیه‌كانی له‌سه‌ر خاكی كوردستان دانا و له‌دایك بوو، له كۆماری كوردستاندا بێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و كۆماره زۆری بڕ نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌شی كرد مرۆڤێك بێنێته دنیاوه كه پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.
بیانییه‌كان كاتێك ناوی سه‌رۆك بارزانی دێنن، له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌یدا ده‌ڵێن "پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان" له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ژیانی بۆ ئه‌وه بووه كه باوكانی ئه‌م وڵاته، كوڕه‌كانیان له كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆدا گه‌وره بكه‌ن. دایكانی ئه‌م وڵاته، كۆرپه‌كانیان له خاكی ئازاد‌دا ببێت، ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی به سه‌رۆك بڕا و هێشتا ته‌واوی میله‌تێك چاوه‌ڕێی ده‌كات پێی ببڕێ.
قه‌ده‌ر وای كردووه، ڕۆژه‌كانی سه‌رۆك، ڕووداوی مێژووییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه. بارزانیی نه‌مر، له‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م كوڕه‌ی ده‌بێ کە ڕۆژانێکی مێژووییە و پێشەوا قازی سەرۆکی کۆماری کوردستانە، بڕیار دەدات دەبێ خەباتی باشووری کوردستانیش بگاتە سەربەخۆیی، بۆیە هەر لەو ڕۆژەدا 16ی ئابی 1946 پارتی دیموكراتی كوردستان داده‌مه‌زرێنێ, به‌و ئومێده‌ی كوڕه‌كه‌ی خۆی و كوڕگه‌ل و كچگه‌لی نه‌وه‌ی داهاتووی كورد له باشوور، له‌ژێر سایه‌ی سه‌ربه‌خۆییدا بن.
دوای كۆماری كوردستان و له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا، بارزانیی نه‌مر و هاوه‌ڵانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باشوور و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییش له ده‌ماره‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێ و نایانه‌وێ لێی پاشه‌كشه بكه‌ن. شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌ڵده‌گیرسێت، هاوسه‌ری بارزانیی نه‌مر و منداڵه‌كانیشی هێشتا له ڕۆژهه‌ڵاتن، چونكه بارزانیی نه‌مر ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌یه، بۆ وڵاتێكی ئازادكرا‌و بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی تازه ته‌مه‌نی بووه به 14 ساڵ، واز له خوێندن دێنێ، ڕێگه‌ی قوتابخانه جێ ده‌هێڵێ و ڕێی قوتابخانه‌كه‌ی باوكی ده‌گرێته به‌ر كه "پێشمه‌رگایه‌تییه" و پێوه‌ندی به شۆڕشگێڕانه‌وه ده‌كات.
مرۆڤێك له‌ژێر سایه‌ی ئازادی‌دا له‌دایك بووبێت، له‌ژێر ئاڵا و كۆماری كوردستاندا چاوی به دنیا هه‌ڵهێنابێت، ئاماده‌یه ته‌مه‌نی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و له‌ده‌ستچووه، خه‌رج بكات، سه‌رۆك بارزانیش هه‌روای كردووه.
لێره‌وه خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌ست پێ ده‌كات و ژیانی شاخ و شار، ئاواره‌یی و وێرانكردنی ماڵ و ئه‌نفالی هه‌شت هه‌زار له خزمانی به‌چاوی خۆی ده‌بینێ و تا ڕووداوه‌كان كاره‌ساتتر بن، زیاتر په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی له ناخیدا گه‌شه ده‌كات و له هه‌ر دیمانه‌یه‌كی میدیا جیهانییه‌كان له‌گه‌ڵیدا، له‌وه‌ته‌ی چه‌كی كردووه‌ته شانی تا ئێسته، هه‌رگیز ئه‌وه‌ی فه‌رامۆش نه‌كردووه كه ده‌بێ كورد بگات به مافی ڕه‌وای خۆی، ئه‌ویش "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان"ـه.
ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه، دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول و كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مر، كۆڵ نادات و زياتر لە جاران بزێوی بۆ ئازادی ناخی دەکوڵێنێ، بۆیە وێڕای ئەوەی زۆر کەس پێشبینیی کۆتاییهاتنی شۆڕشی کوردیان دەکرد، جارێکی تر ڕێزەکانی گەل کۆ دەکاتەوە و حیزبەکەی كه باوکی لە ڕۆژی لەدایکبوونەکەیدا دایمەزراند، دەگەشێنێتەوە و شۆڕشی گوڵان لە دژی داگیرکەرانی کورد بەرپا دەکات.
ئەو شۆڕشە دەبێتە زنجیرەیەک جەنگ و قوربانیدان و قارەمانێتیی یەک لە دوای یەک، تا دەگاتە ڕاپەڕینی مەزنی بەهاری ساڵی 1991 کە بە شێوەیەکی نیمچە ڕزگاربوو، بەشێکی زۆری خاکی باشوور لەگەڵ بەرەی کوردستانی لەدەست ڕژێمی عێراق دەستێننەوە.
پێشمەرگەی سەربەخۆیی، یەکسەر دوای ڕاپەڕین، کۆمەڵێک پێشنیازی ڕیشەیی دەخاتە بەردەم بەرەی کوردستانی کە هەمووی پێشنیازن بۆ شوێنێک بە تەواوی دەوڵەت بێت. ئەوەتا ئەگەرچی هێشتا بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ئەو ناوچە ئازادکراوانە سەر بە عێراقن، داوای هەڵبژاردن و دانانی پەرلەمان و حکوومەت دەکات و لە ماوەیەکی کەمدا یەکەم پەرلەمانی کوردستان دادەمەزرێ و یەکەم کابینەی حکوومەتیش پێک دەهێندرێ. ئەگەر ڕووداوەکانی شەڕی ناوخۆ نەبوونایە، ڕەنگە مێژووی خەباتی گەیشتن بە سەرەبەخۆیی سەرۆک بارزانی لێرەدا کۆتایی بهاتایە و ئیدی پشوویەکی لە کوردستانی ئازاد بدایە، بەڵام ئەو ڕووداوانە مێژووەکەیان بۆ دواوە گەڕاندەوە.
دوای ڕووخانی عێراق، سەرۆک بارزانی دەیەوێ تەواوی خاکی باشووری کوردستان بخاتەوە ژێر هەرێمی کوردستان و هەنگاوی بەرەو سەربەخۆیی بنێت، بەڵام وڵاتانی زلهێز داوا دەکەن ئەو کارە بە شێوەی دەستووری لەگەڵ عێراقدا بکات و هەوڵ بدات لەو وڵاتەدا هەموو مافەکانی کورد بەدەست بێنێت.
سەرۆک بارزانی دەبێتە هۆکارێکی سەرەکیی و گرینگ بۆ داڕشتنی دەستووری عێراق کە بەتەواوی مافەکانی کورد تێیدا بچەسپێت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش لەژێر مادەی ژمارە 140ی ئەو دەستوورە بگەڕێنەوە ناو کوردستان. بەڵام ئەوەی هەموو ئومێدێکی نەهێشت، خۆدزینەوەی دەسەڵاتی عێراق بوو لە جێبەجێکردنی مادەکە و ڕێزگرتن لە کورد وەک قەوارەی دووەمی فەرمیی عێراق. ئەم قۆناغەیش درێژەی کێشا تا گەیشتە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کورد له شوباتی 2014ـه و نانبڕینی خەڵکی کوردستان. لێرەدا بارزانی بڕیاری دا، ئیدی هەڵوێستی یەکلاکەرەوە بەرەو سەربەخۆیی بنێت، بەڵام هاتنی داعش جارێکی تر دوای خست.
ئەو پێشمەرگەیە کە هەردەم ئامادەیە چەک بۆ پارێزگاریی خاکی کوردستان هەڵبگرێت، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) خۆی سەرپەرشتیی جەنگی دەکرد و لە نزیکترین ڕەبایەکان ڕووبەڕووی دوژمن وەستابووەوە و توانی سەرکەوتن بۆ پێشمەرگەی کوردستان تۆمار بکات و جارێکی تر دنیا قارەمانێتیی کورد ببین.
کورد لەم شەڕەدا، تەواوی خاکی کوردستانی ئازاد کرد، بۆیە سەرۆک بارزانی بڕیاری دا، هەر شوێنێک پێشمەرگە ئازادی کردبێت، لێی ناکشێتەوە و زۆری نەبرد، وادەی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی ئیدی ئەمە دوایین شەڕی پێشمەرگەی سەربەخۆیی بێت و کاتی پشوودانی دەست پێ بکات.
بارزانی لە ڕۆژانی بانگەشەی ڕیفراندۆم، تەواوی کوردستان گەڕا، هەموو یاریگە و هۆڵ و شوێنە گشتییەکانی خاکی باشووری کوردستانی پڕی جەماوەری بەجۆش کرد و هەستی نەتەوایەتیی جارێکی تر بەرەو ئاسمان بەرز کردەوە و هەموو کورد لەو بڕوایەدا بوون کە بەڕاستی ئەمە کۆتایی قوربانیدانە و کاتی سەربەخۆییە.
ڕیفراندۆم کرا و 93%ی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە جیابوونەوە لە عێراق دا و ئیدی لە ساتێکدا بوون، چاوەڕێی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بکەن. لەم کاتەدا کە تەواوی خەڵکی هەر چوارپارچەی کوردستان، چاوەڕێی سەربەخۆیی ئەم پارچەیەیان دەکرد، چاویان لە دەمی پێشمەرگەی سەربەخۆیی بوو، نەورۆزی ئازادیی نیشتمان ڕابگەیەنێ، وڵاتانی زلهێز خەریکی پیلانێکی ژێربەژێریی گەورە بوون لە دژی کورد و تاقمێکیش لە هێزێکی ناوخۆ دەرگەیان بۆ کردنەوە و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری بەسەردا هات.
لە دوایین دیمانە لەگەڵ پارێزەری سەربەخۆیی کوردستان لە کەناڵی ئێم بی سیی سعوودی، بارزانی ڕای گەیاند، سەربەخۆیی داوایەکی زیندووە و کورد هەر دەگات بەو مافەی.
ئەم پێشمەرگەیە کە پێیەکانی لەسەر خاکی ئازادی کۆماری کوردستان داناوە، تا پێی نەوەی داهاتوو نەخاتەوە سەر ئەو کۆمارە، هەر پێشمەرگەیە.