به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواویی ڕای گه‌یاند، كه نوێترین به‌رهه‌مییان نمایش كرد كه به‌نیازن له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخه‌نه بازاڕه‌وه و له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله له‌ڕووی كوالێتی و نرخه‌وه زۆر گونجاوه بۆ كڕیاران.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكیان له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هواوی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان پێ داوه، كۆمپانیای هواوی كار له‌سه‌ر نوێترین مۆبایل ده‌كات كه له‌ڕووی دیزاین و نرخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه باشتریینه. ئه‌وه‌یش گوتراوه مۆبایله‌كه له جۆری "Huawei P Smart"ه و وه‌ك هواوی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله له‌ڕووی جوانی كامێرا و به‌هێزی پرۆسێسه‌ر و گونجاوی نرخی خه‌ڵكی زۆر داواكارییان له‌سه‌ره.
ئەم مۆبایلە هەم لەڕووی نرخەوە هەمیش لەڕووی کوالێتییەوە زۆر گونجاوە
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه مۆبایله‌كه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوودا ده‌خرێته بازاڕه‌وه به شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.21 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 به 2315 پیكسڵه، هه‌روه‌ها به پرۆسێسه‌ری هایسیلیكۆن كیرینی 710F كار ده‌كات كه خێراترین جۆری پرۆسێسه‌ره، له‌گه‌ڵیدا ڕامی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی 256 گێگابایته، ئه‌مه‌یش وای كردووه له بازاڕه‌كان به نرخی 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی"، دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.