كۆمپانیای مارسیدس بێنزی ئه‌ڵمانی دوایین زانیاری له‌باره‌ی كار و به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو كرده‌وه، دوا به‌رهه‌میشی بریتییه له ئۆتۆمبێلێكی نوێ به‌ناوی "ئاڤاتار" كه هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تر نییه و بگره به ته‌واوی جیاواز و نوێیه، ته‌نیا دوای ئه‌وه‌ی لێدانی دڵی شوفێره‌كه ده‌پێوێت، ئه‌وكات ده‌توانرێ به‌كاربخرێ، جیا له‌وه‌یش به سیسته‌می وزه‌ی ڕووناكی كار ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش پێشكه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه له جیهانی ئۆتۆمبێله زیره‌كه‌كان.
له فیلمی سینه‌مایی ئاڤاتار، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه په‌یكه‌ری ئاڤاتارهكاندا بوون به فه‌رمی وه‌ك ئاڤاتار بناسێنرێن، ده‌بوو فێری كولتووری ئه‌و گه‌له ببن، كه دوا هه‌نگاوی فێربوونهكانیش بریتی بوو له بوون به خاوه‌نی دایناسوورێكی فڕیو، كه ئه‌مه‌یش زۆر كاره‌سات بوو، چونكه ده‌بووا ئه‌و كه‌سه‌ی كه دایناسووره‌كه ده‌گرێ و ئه‌و ژێیه‌ی له نێو قژی ده‌رده‌كه‌وت، له‌گه‌ڵ ژێ دایناسووره‌كه به‌یه‌كه‌وه‌یان بلكێنێت، دواتریش ده‌بوو ئارام بێ و لێدانی دڵی هه‌ردووكیان ڕێك بن و به هزر فه‌رمان به دایناسووره‌كه بكات كه بفڕێت، ئه‌مه فیلمه و شتێكی خه‌یاڵییه و كه‌س تووشی سه‌رسڕمان نابێت، چونكه هه‌مووان ده‌زانین كه به‌شی زۆری فیلمه‌كان به‌رهه‌می خه‌یاڵ و فه‌نتازیان، به‌ڵام به واقیعی كردنی ئه‌مه به ته‌واوی جێی سه‌رنج و سهسڕمانه.
تا پێوانه‌ی دڵی شوفێر نه‌كات جووڵه ناكات
ڤیژیۆن ئاڤاتار ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیه‌ی كۆمپانیای مارسیدس بێنزه كه ئه‌و خه‌یاڵه زانستییه‌كه‌ی له فیلمی ئاڤاتار هه‌یه ده‌یخاته واقیعه‌وه و ئۆتۆمبێله‌كه به ته‌واوی لاسایی ئه‌و ته‌كنیكه كراوه‌ته‌وه و به‌لێدانی دڵی شوفێره‌كه‌یه‌وه پێوه‌ست كراوه و تا لێدانه‌كانی دڵی شوفێر نهپێوی و نه‌یزانێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جووڵه ناكات.
كۆمپانیای
مارسیدس له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ئۆتۆمبێله دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو بووه و ئه‌ندازیاران و توێژه‌رانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاریان له‌سه‌ر كردووه تا توانیویانه بیرۆكه‌كه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی هه‌موو كاره‌كانی له ڕووی بیرۆكه و دیزانین و ته‌كنیكه‌وه، كه‌چی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی تر ده‌توانن ئۆتۆمبێله‌كه به‌رهه‌م بهێنن و بیخه‌نه بازاڕه‌وه.
مارسیدس نووسیویه‌تی، ئۆتۆمبێله‌كه بزوێنه‌رێكی كاره‌بایی زۆر پێشكه‌وتووی ده‌بێت و سیسته‌می زیرهكییهكهیشی هێنده ناوازه‌یه كه تا ئێسته له دنیا بوونی نییه، ناوه‌وه‌ی به دیزاینێكی ته‌واو خه‌یاڵی و جیاواز دروست ده‌كرێ، ده‌توانێ جووڵه به كوشنه‌كان به ئاراسته جیاوازه‌كان بكرێ، واته هاوشێوه‌ی كورسییه‌كی خولاو ده‌توانین مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ین، هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی توانای ڕاكێشانی 350 ئه‌سپی ده‌بێت.
له به‌شی پشته‌وه‌ی چه‌ندان یه‌كه‌ی وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆر دانراون، كه ده‌توانن وزه كۆ بكه‌نه‌وه و له‌م ڕێیه‌وه به وزه‌ی خۆر كار به ئۆتۆمبێله‌كه بكرێت، به گشتی دیزاینه‌كه‌ی هێنده سه‌رنجڕاكێش و ناوازه ده‌بێ، كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌یاڵه زانستییه نییه كه له ئاڤاتار پشتی پێ به‌ستراوه. پاتری بزوێنه‌ره كاره‌باییه‌كه‌ی زۆر به‌هێزه و به خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر پڕ شه‌حن ده‌كرێته‌وه كه ماوه‌كه‌ی ته‌نیا 15 خولهك ده‌بێت، پێویستی به هه‌زار و 200 وات هه‌یه بۆ ڕۆیشتن به خێرایی، تایبه‌تمه‌ندی خۆشهحنكردنهوهیشی هه‌یه، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وكاته‌ی كه له ڕێی دوور بن و پاتری ئۆتۆمبێله‌كه شه‌حنی تێدا نه‌مێنێت، ده‌توانرێ سوود له‌و وزه‌یه وه‌ربگیرێت. به یه‌كجار پڕكردنه‌وه و شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی ده‌توانرێ 700 كیلۆمه‌تر بڕوات، كه ئه‌مه‌یش مه‌ودایه‌كی زۆره و وا ده‌كات بۆ كاری ئاسایی چه‌ند ڕۆژ جارێك پاترییه‌كه‌ی پڕ شه‌حن بكه‌نه‌وه.
ڕه‌نگی كوشنه‌كانی شینێكی تۆخی ئاسمانی ده‌بێ و یان به شینی ڕه‌نگی ده‌ریاییش داده‌نرێ، ئه‌و ڕه‌نگانه به شێوه‌ی لایت دروستكراون و ده‌توانرێ گۆڕانكارییان تێدا بكرێ و ڕه‌نگه‌كه‌یان كاڵ و تۆختر بكرێ، به‌گشتی كوشنه‌كانی ته‌واو زیره‌كن و له ڕیشاڵ دروستكراون و زۆر ته‌ندروستن و ئۆتۆمبێله‌كه‌یش ته‌نیا شوێنی دوو كه‌س ده‌گرێت.
مارسیدس زانینی زۆرتری له‌باره‌ی پرسی پێوه‌ستبوونی ئۆتۆمبێله‌كه به لێدانی دڵی مرۆڤ و هه‌سته ده‌ماره‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی داوه، به گشتی پێوه‌ندییه‌كی بیۆلۆجی له نێوان شوفێر كه مرۆڤه له‌گه‌ڵ سیسته‌می زیره‌كی ده‌ستكردنی ئۆتۆمبێله‌كه بوونی ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كه پێوانه‌ی هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و دانه‌وه و میزاجی كه‌سه‌كه له ڕێی هه‌سته دهمارهكانییهوه و لێدانی دڵ و جووڵه‌ی خوێن و هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی بیۆلۆجی له‌گه‌ڵ مرۆڤ دروست ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێك بێ له جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌مشێوه‌یه خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه ده‌گونجێنێت، تایه‌كانیشی زیره‌كن و هه‌رچه‌ند فه‌رمانی لێخوڕین بدرێ، تا شوفێر ده‌ستی نه‌خاته سه‌ر ئه‌و شوێنه هه‌ستیاره‌ی كه له نێوان هه‌ردوو كوشنی پێشه‌وه بوونی هه‌یه و له‌وێوه لێدانی دڵ و ته‌ندروستی پێوانه ده‌كات، ئنجا تایه‌كانی ده‌كرێنه‌وه و ده‌توانین ئۆتۆمۆبێله‌كه لێ بخوڕین.