راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به راكان جبووری، كاردانه‌وه‌ی زیاتری لێ كه‌وته‌وه و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی یه‌كێتیش ره‌ت كرایه‌وه كه گوایه ئه‌و تیرۆریستانه له عێراق دادگایی ده‌كرێن.
ئه‌و قسه‌یه‌ی یه‌كێتی هیچ بنه‌مایه‌كی نییه كه گوایه ئه‌و تیرۆریستانه دادگایی ده‌كرێن
رۆژی 19ی ئایاری 2020 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو رێوشوێنێكی ته‌ناهی و ئیداری و به‌شێوه‌یه‌كی حزبی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك و هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان رێككه‌وت و 170 تیرۆریستی راده‌ست كردنه‌وه، وه‌ك حه‌مه‌سوور دووشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی، له حزووری راكان جبووریدا ددانی پێدا نا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یش هی ئه‌وانه و به ئامۆژگاری هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كراوه. له كاتێكدا هێشتا پێشمه‌رگه دیله‌كانی كه‌ركووك چاره‌نووسیان نادیاره و شاڵاوێكی تری ته‌عریب ده‌ستی پێ كردووه له‌و ناوچانه، بۆیه دیار نییه یه‌كێتیش نه‌یگوت، ئه‌مه بۆ ده‌كات.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و 170 چه‌كداره‌ی ڕاده‌ستی پارێزگاری كه‌ركووك و هۆزه عه‌ره‌به‌كان كراون، له لای یەكێتی زیندانی كرابوون.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی یه‌كێتی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی راده‌ست كردووه، لایه‌نی جێبه‌جێكار نییه بۆ ئه‌وه‌ی دادگایان بكات، بۆیه ئه‌و قسه‌یه‌ی یه‌كێتی هیچ بنه‌مایه‌كی نییه كه گوایه ئه‌و تیرۆریستانه دادگایی ده‌كرێن.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ