توێژینەوەیەك: ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەیەكی چینی بەرهەمهێنراوە

:: PM:05:31:21/05/2020 ‌

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ووهانی چینییەوە دەستی پێ كرد و سەرانسەری دنیای گرتەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە پێنج ملیۆن تووشبوو و سەتان هەزار مردن هەیە، جیا لە زیانێكی گەورەی ئابووری، هەموو ئەوانە وایان كرد كە پڕسار بكرێت، ئاخۆ سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە هۆكاری چییە؟، تا ئێستە مشتومڕ لەوبارەوە هەیە، توێژینەوەیەكی ئوسترالی ئاماژە دەكات چەند تایبەتمەندییەكی ڤایرۆسەكە ئاماژەن بۆ ئەوەی لە تاقیگەیەكی چین دەستكاری كراوە و رووداوێكی سروشتی نییە.
ڤایرۆسەكە توانایەكی نائاسایی هەیە لە تووشكردنی خانەكان مرۆڤ
رۆژنامەی "واشنتن تایمز"ی ئەمەریكی لە توێژینەوەیەكی ئوسترالی گواستەوە كە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەو شێوە زیانبەخشەی، سروشتی نەبووە، بەڵكو ڤایرۆسەكە چەند تایبەتمەندییەكی دەگمەنی هەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە تاقیگە دەستكاری پێكهاتە بۆماوەییەكەی كراوە، پێنج زانای توێژینەوەكەیان ئەنجام داوە ئەوەیان ئاشكرا كرد كە ڤایرۆسەكە توانایەكی نائاسایی هەیە لە تووشكردنی مرۆڤ بە ئاسانی.

زیانایان دەڵێن، تا ئێستە هیچ بەڵگەیەك نییە بەوەی ئەو ڤایرۆسە لە ئاژەڵەكان وەك شەمشەمە كوێرە و هیتریش هەبێت، كە گۆشتی ئەوان لە بازاڕی ووهان لە چین فرۆشراوە و بۆیەكەمجار ڤایرۆسەكە لەوێ سەری هەڵداوە.

نیكۆڵای پترۆفسكی، سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە دەڵێت، تیمەكەم گومان لە دەستوەردانی مرۆیی لە ڤایرۆسەكە دەكات لە ووهان، ئەوەیش بەهۆی توانای گەورەی بۆ تووشبوونی خانەكانی مرۆڤ، بەدەر لە ئاژەڵەكانیتر، ئەوە جیا لەوەی ڤایرۆسێكی تری هاوشێوە لە سروشتدا نەدۆزراوەتەوە، بۆیە ئەوانە ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە دەستكردی مرۆڤ بێت.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل