153 تووشیووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

:: PM:10:14:21/05/2020 ‌

لەوكاتەی وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند كە 153 تووشبووی نوێیە، پزیشكێكی عێراقی دووپاتی دەكاتەوە كە وەزارەتی تەندروستی عێراق سەركەوتوو نابێت لە هەوڵەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە، مەگەر بە هاوكاری رژدی هاووڵاتییان نەبێت، دووپاتی كردەوە، هەموو پێكوتەكانی دژ بەو ڤایرۆسە هەن سەرەتایین و بنەبڕی ناكەن.
لە بەغدا دۆخەكە بەرەو لەدەستدەرچوون دەچێت
ئەمڕۆ د محەمەد ئیسماعیل، شارەزا لە نەخۆشزانی، گوتی، سەركەوتنی هەر پلانێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە پابەندی هاووڵاتییان و هاوكاریان لەگەڵ پلانەكەی وەزارەت دەبەستێت، كە گیانی خۆیان و خێزانەكانیان دەپارێزێت، بەڵام بەداخەوە ئەوان هاوكار نین و لە پێشێلكردنی رێوشوێنەكان بەردەوامن، چارەسەر ئەوەیە رێوشوێنی توند بگیرێتە بەر، بەتایبەتی بەرانبەر پێشێلكاران، كە تاكە رێگەیە بۆ سەرخستنی پلانەكانی وەزارەتی تەندروستی.

ئەو پزیشكە ئاشكرای كرد كە نەخۆشخانەكانی عێراق پڕبوونەتەوە و توانای وەرگرتنی زیاتریان نەماوە، بۆیە تاكە رێگە مانەوەی خەڵكە لە ماڵەكانیان بۆ ئەوەی دۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەرنەچێت، روونی كردەوە، هەر پێكوتەیەك بێتە راگەیاندن، سەرەتاییە و كاریگەری ئەتۆی نییە.

لەلایەكی تر ئەمڕۆ پێنجشەم وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزترین ئاماری تووشبوونی تۆمار كرد كە 153 تووشبووە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو، بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە 6151 پكشنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 153 حاڵەتی نوێ تۆمار كراوە، 113 لە بەغدا و 15 لە بەسڕە و هەشت لە هەولێر و سێ لە سلێمانی و سێ لە نەجەف و نۆ لە دیالە و یەك حاڵەت لە هەریەكە لە میسان و واست.

بەپێی بەیاننامەكە 45 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، جیا لە شەش حاڵەتی مردن، بەوەیش كۆی گشتی تووشبوون 3877 حاڵەتە و 2483 چاكبوونەوە و 140 حاڵەتی مردن و 1254 مانەوەیش لە نەخۆشخانە هەیە.     




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل