ژنێكی ئیتالیایی له زیادكردنێك و له‌ڕێی یانه‌سیبی خێرخوازییه‌وه، توانی به یه‌ك ملیۆن یۆرۆ تابلۆیه‌كی "بیكاسۆ" شێوه‌كاری ئیسپانیایی بباته‌وه.
مه‌به‌ست لێی كارێكی خێرخوازیه
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، بلیتی ئه‌و یانسیبه له خانه‌ی زیادكردنی "كرێستی" له پاریسی فڕه‌نسا هاتووه‌ته فرۆشتن، ته‌واوی داهاتی ئه‌و خانه‌یه له‌و یانسیبه كه مه‌به‌ست لێی كارێكی خێرخوازی بوو، كۆكردنه‌وی پاره بوو بۆ پڕۆژه‌ی ئاو له ئه‌فریقا كه تا ئێسته‌یش ئاوی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌و كیشوه‌ره پاك نییه. نرخی هه‌ر بلیتێكی ئه‌و یانه‌سیبه، به 100 یۆرۆ بوو.
د‌یڤید نه‌هماد كه ملیاردێرێكی ئه‌ماره‌تی مۆناكۆیه، بلیتی ئه‌و یانسبه‌ی وه‌ك دیاریی پێ به‌خشرابوو، دواتر تابلۆیه‌كی بیكاسۆی به یه‌ك ملیۆن یۆرۆ برده‌وه كه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی.
بیكاسۆ ئه‌و تابلۆیه‌ی له ساڵی 1921 كێشابوو به‌ناوی "سروشتێكی بێده‌نگ"، تابلۆكه به بۆیه‌ی رۆنی دروست كراوه و تابلۆیه‌كی بچووكه "23 سانتیمه‌تر به 46 سانتیمه‌تر".
خانه‌كه له‌و زیادكردنه و فرۆشتنی بلیتی یانه‌سیبه‌كان، بڕی پێنج ملیۆ و 100 هه‌زار یۆرۆی كۆ كرده‌وه و بڕیاره پاره‌كه بۆ پڕۆژه‌كانی ئاوی پاك بۆ وڵاتانی مه‌دشقه‌ر و كامیرۆن به‌كار بهێنرێ.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه به‌وه داوه كه نه‌همادی ملیاردێر كه بووه خاوه‌نی تابلۆكه‌ی بیكاسۆ، بڕی 900 هه‌زار یۆرۆ نرخی تابلۆكه بوو، به‌ڵام ئه‌و بڕی 100 هه‌زار یۆرۆی به‌خشییه ئه‌و لایه‌نه‌ی سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و پڕۆژانه ده‌كات بۆ ئاوی پاك بۆ ئه‌فریقا.
بابلۆ بیكاسۆ كه شێوه‌كار و په‌یكه‌رتاشێكی زۆر ناوداری دنیایه، له 1881دا له باشووری ئیسپانیا له دایك بووه، به دامه‌زرێنه‌ی ستایلی ته‌كعیبی ده‌ناسرێته‌وه. بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1901دا گه‌شتی پاریسی كرد كه ئه‌وكات به پایه‌ته‌ختی هونه‌ر ده‌ناسرایه‌وه و له‌وێ فێری زمانی فڕه‌نسی بوو. له ساڵی 1905دا بووه‌ته شێوه‌كارێكی دیار و تابلۆكانی له چه‌ندان وڵات نمایش كرابوون و له ناویاندا ئه‌مه‌ریكا.
له ساڵی 1918دا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئۆلجا خۆخۆلۆفا كردووه كه سه‌ماكارێكی بالیه‌ی رووسی-ئۆكرانی بوو و بیكاسۆ چه‌ندان تابلۆی تایبه‌ت به سه‌مای بالیه‌ی بۆ ئه‌و تیپه دروست كرد كه ئۆلجا كاری تێدا ده‌كرد. هاوكات له 1960دا بیكاسۆ له چه‌ندان فیلم‌دا ده‌ركه‌وت، له‌ناویاندا فیلمی "وه‌سیه‌تی ئۆرفیوس" له ده‌رهێنانی جان كوكتۆ و به‌دوایدا فیلمی "لوغز بیكاسۆ".
بیكاسۆ له ساڵی 1973دا له موجانی فڕه‌نسا كۆچی دوایی كردووه. وه‌ك باس ده‌كرێت، به‌ر له مردنی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دانیشتبوون و خه‌ریكی خوادنه‌وه‌ی كهوول بوون، بیكاسۆ له‌كاتی هه‌ڵدانی دوا پێكدا گوتی "به نۆشی ئێوه كه ئیتر ناتوانم بخۆمه‌وه"، له‌وكاته‌دا گیانی سپارد.