كچانی ئه‌فغانستان، ئێسته مه‌شقی یاریی هونه‌رییه جه‌نگییه‌كانی چینی (وشۆ) ده‌كه‌ن، تا له شه‌قامه‌كانی كابول پارێزڤانی له خۆیان بكه‌ن.
سیما عه‌زیمی، كچێكی 20 ساڵانی ئه‌فغانییه و ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا له ئێران په‌نابه‌ر بووه، فێری وشۆی چینی بووه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئێسته سه‌رپه‌رشتی تیپێكی كچان ده‌كات و مه‌شقیان پێ ده‌داته‌وه.
ئێسته 20 كچه لاوی ئه‌فغانی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 20 ساڵانه، له یانه‌یه‌كی تایبه‌ت به خانمان له ناوه‌ڕاستی پایته‌خت و هه‌ندێ جار ده‌وروبه‌ری كابول، مه‌شق له‌سه‌ر ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن.
ئه‌و كچه لاوانه، ته‌نیا بۆ یاریكردن و به‌شداریكردن له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌و وه‌رزشه ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ پاراستنی گیانی خۆیانیش له شه‌قامه‌كانی كابولی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان، په‌نایان بۆ ئه‌و كاره بردووه.
سیمای راهێنه‌ر ده‌ڵێ: هیوای ئه‌وه‌مان هه‌یه یاریزانانمان به‌شداری یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن و میدالیا بۆ وڵاته‌كه‌یان به ده‌ست بهێنن.
ئه‌فغانستان، به هۆی حوكمی تاڵیبان له پێشتر و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی، به یه‌كێك له دواكه‌وتووترین وڵاته‌كانی دنیا داده‌نرێت.