زۆرجار قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه خۆشه‌ویستی هه‌موو سنووره‌كان تێكده‌شكێنێت، خۆشه‌ویستی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر هه‌ڵده‌فڕێ و دڵه‌كان به یه‌كتر ده‌گه‌یه‌نێت و دواتر تێكه‌ڵی یه‌كتر ده‌بن. لێره‌دا پێگه‌ی "
فه‌رفیش" راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌ستێره‌كانی دنیای كردووه‌ته نموونه. "وشه"یش به‌شێك له‌و راپۆرته بڵاو ده‌كاته‌وه.
خۆشه‌ویستی هه‌موو سنووره‌كان تێكده‌شكێنێت
پێگه‌كه ده‌ڵێ ئه‌سپسواری میسری نایل نه‌سار، توانی دڵی كچی ملیاردێرێكی ئه‌مه‌ریكا "بێل گیتس" بۆ لای خۆی رابكێشێت و ماوه‌ی چوار ساڵ له دنیای خۆشه‌ویستیی یه‌كتردا بوون، دواتر جنێڤهری كچی ملیاردێره‌كه بڕیاری هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ نایل دا و ئێسته وه‌ك دوو خۆشه‌ویست و هاوسه‌ر پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ل عهلهمهدینی پارێزه‌ری لبنانی و جۆرج كڵۆنیی ئه‌مه‌ریكایی ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود كاتێك پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی كه‌وته نێوانیانه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵی خایاند، تا له 2014دا بڕیاری هاوسه‌رگیرییان دا. له 2017یشدا جمكێكیان هێنایه دنیاوه به‌ناوه‌كانی "ئیلا و ئه‌لێكسه‌نده‌ر". ئێسته‌یش له دنیا و له ناوه‌ندی هونه‌ریدا خۆشه‌ویستیی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه، وه‌ك نموونه باس ده‌كرێت.
دانێلا سه‌معانی لبنانی توانی سه‌ركه‌وتوو بێ له راكێشانی دڵی سیسیك فابریجاسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئیسپانیایی، له 2010دا كه له چێشخانه‌یه‌كی ژاپۆنی له به‌ریتانیا یه‌كتریان بینی و پێوه‌ندیی سۆزداریی چاوه‌كان له نێوانیاندا دروست بوو، بۆیه پێكه‌وه دانیشتن و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنیان گۆڕییه‌وه، له‌وه به‌دواوه كه‌وتنه ناو پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی. دوای هه‌شت له‌و پێوه‌ندییه، له 2018دا هاوسه‌رگیرییان كرد.
خۆشه‌ویستی توانی رێهانای گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی و ئه‌مه‌ریكایی و حه‌سه‌ن جه‌میلی ملیاردێری سعوودی به یه‌ك بگه‌یه‌نێت كه له 2017دا بۆ یه‌كه‌مین جار یه‌كتریان بینی، به‌ڵام ساڵی رابردوو 2019 هاوسه‌رگیرییان كرد.
جانێت جاكسنی خوشكی مایكڵ جاكسن كه هه‌ردووكیان دوو گۆرانیبێژی ناودارن، جانێت كه‌وته ناو خۆشه‌ویستیی ویسام ئهلمنای سه‌رمایه‌داری قه‌ته‌ری، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی نێوانیان، هه‌ردووكیانی گه‌یانده بڕیاری هاوسه‌رگیری، ئه‌وه‌بوو له 2012دا هاوسه‌رگیرییان كرد، به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان زۆری نه‌برد و له دوای چه‌ند مانگێك له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.