وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێم ڕای دەگەیەنێت، تەنها ڕۆژی یەكەمی جەژن عەلوەكان دادهخرێن، ڕۆژانی دووەم و سێیەم كراوە دەبن.
دامەزراوەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە دێنەوە سەرشەقامەكان
ئهمڕۆ ههینى 22ى ئایار، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی كردنەوەی دەرگای گۆڕەپانی سەوزە و میوە لە ڕۆژانی جەژن بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه تێدا هاتووه، "بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزە و میوە) لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، بە سووپاسەوە تەنها ڕۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت."
ڕوونكراوهتهوه، "لە ڕۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزە و میوە) كراوە دەبن، له سهرجهم شار و شارۆكهكانى ههرێمى كوردستان".
شایهنى باسه پێشتر وەزیری ناوخۆ ڕای گهیاندبوو، دەبێت لە ڕۆژانی جەژن خەڵكی پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بن، چونكە دامەزراوەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە دێنەوە سەرشەقامەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی هاتوچۆ.