میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، له یه‌كه‌م كرانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی به ڕووی وڵاتانی دنیا، ڕووی له سعوودیه كرد و كازمی وه‌زیرێكی به نوێنه‌رایه‌تی خۆی ڕه‌وانه‌ی ڕیاز كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، كازمی وه‌زیری دارایی عێراق محه‌مه‌د عه‌لاوی ڕاسپاردووه و به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێ كه‌وتووه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م شاندی حكوومه‌تی نوێی عێراقه كه به فه‌رمی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وڵاتێكی دراوسێ بكه‌ن.
ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆ پرسی ئابووری و پێوه‌ندی دوو قۆڵی ده‌بێت
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه به نوێنه‌رایه‌تی كازمی، محه‌مه‌د عه‌لاوی وه‌زیری دارایی گه‌یشتووه‌ته سعوودیه، ئامانجی سه‌ردانی ئه‌و شاندهیش بۆ ڕیاز به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دۆخی ئابووری و هاندانی سعوودیییهكانه بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر له عێراق و تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به گشتی له ته‌وه‌ره‌كانی دیداری عه‌لاوی ده‌بێ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی سعوودیه.
چوونی ئه‌و شانده‌ی حكوومه‌تی كازمی بۆ ڕیاز له كاتێكدایه كه ناكۆكی قووڵی وڵاتان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق بوونی هه‌یه، كه خۆی له ململانێی ئه‌مه‌ریكی –ئێرانی و سعوودی و ئێرانی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی به‌رۆكی به‌غدای گرتووه، پێشبینی ده‌كرێ كازمی هانا بۆ هه‌موو لایه‌نێك ببات و گوێ به ململانێ و ئه‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه نه‌دات، كه له واقیعی عێراق بوونی هه‌یه.