برینداران و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئازادكردنی 176 تیرۆریست له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه هاتنه ده‌نگ و نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه خیانه‌ته له خوێنی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه.
ده‌رباز عه‌بدوڵا پێشمه‌رگه‌ی برینداری شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی به فرۆشتنی 51%ی ئه‌و خاكه‌ی به خوێنی ئێمه ئازادكرا بوو، تێریان نه‌خوارد، چه‌كداره گیراوه‌كانی داعشیشیان ئازاد كرد، له به‌رانبه‌ر پاره و ده‌ستخۆشی، یه‌كێتی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه پێی ناخۆش بێ، ده‌یكات.
زیاتر گوتی، ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كرد، موساوه‌مه به خاك و خوێنی كورده‌وه ده‌كه‌ن و ئینتیمای نیشتمانی لای كورد لاواز ده‌كه‌ن و خوێن و ماندووبوونی ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌یان به‌فیڕۆ دا، ئه‌و ڕه‌فتارانه زۆر جێی نیگه‌رانیمانه و ئازارمان ده‌دات و برینه‌كانمان كولانه‌وه، چ ڕه‌وایه‌تییه‌كی تێدایه ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێنی ئێمه‌یان ڕژاندووه، ئێسته به‌وشێوه‌یه ڕاده‌ستی سه‌رۆك هۆزه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه و وه‌ك جه‌ژنانه ئازادیان ده‌كه‌ن، من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بدرێته ده‌ست یه‌كێتی به ده‌ردی كه‌ركووكی ده‌به‌ن و ئاخیری خێر نابێ، چونكه ئه‌وانه هیچ نه‌ماوه دژ به گه‌له‌كه‌مان نه‌یكه‌ن.
مه‌نیجه عه‌بدولكه‌ریم دایكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هیدی ده‌ستی داعش بۆ "وشه" گوتی، هه‌رگیز چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی وامان له یه‌كێتی نه‌ده‌كرد، كه بكوژی كوڕه‌كانمان به گوڵباران ڕه‌وانه‌ی ناو ماڵباته‌كانیان بكه‌نه‌وه و ئێمه‌یش به دیار ئه‌و دیمه‌نانه‌وه فرمێسك بڕژێنین، ده‌بوو شه‌رمیان له ئێمه بكردایه كه به جه‌رگی خۆمان ئه‌و خاكه‌مان پاراست، به‌ڵام ئه‌وان پاداشته‌كه‌یان ئه‌وه بوو كه بكوژی ڕۆله‌كانمان ئازاد بكه‌ن، به‌بێ هیچ دادگه‌یی و سزایه‌ك، بۆیه ئێسته به كوڕه‌كه‌م ده‌ڵێم خوێنی تۆ فرۆشرا، به پاره و كورسی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه.
بینینی دیمه‌نی بردنیان بۆ كه‌ركووك، فرمێسكی له چاوی ئێمه هێنایه خواره‌وه
تاریق ڕه‌فیق باوكی پێشمه‌رگه‌ی بێسه‌روشوێن "ئاسۆ" به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، عه‌یبه بۆ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌كان و كوڕه‌كانی ئێمه‌یان به‌ردبارانكرد و سه‌ریان بڕین، ئازادیان ده‌كه‌ن و ڕاده‌ستی ڕاكان جبووری و هۆزه‌كانی عه‌ره‌بیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه به ئاودا بردنی خوێنی شه‌هیده‌كانمان، كه ئه‌و دیمه‌نانه‌م بینی، ئه‌و چركهساتهم هاته‌وه بیر كه كوڕه‌كه‌م و پێشمه‌رگه دیله‌كانی تریان به قه‌فه‌سه‌وه به نێو حه‌ویجه ده‌سووڕانده‌وه.
سه‌عیده تۆفیق، هاوژینی شه‌هید هادی فه‌تاح له‌باره‌ی پرسی ئازادكردنی تیرۆریسته گیراوه‌كان به "وشه"ی گوت، یه‌كێتی ئه‌و خاكه‌ی به خوێنی هاوسه‌ره‌كه‌م و هاوڕێكانی ڕزگار كرا، له ڕێككه‌وتنی 16ی ئۆكتۆبه‌ر فرۆشتیان، دوو ڕۆژی ڕابردوویش ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و هاوسه‌ری من و كه‌سوكاری ئێمه‌یان شه‌هید كرد، سه‌رجه‌میان ئازاد كران.
ئاماژه‌ی دا، له‌گه‌ڵ بیستی هه‌واڵی ئازادكردنی تیرۆریستانی داعش، هه‌رگیز بیرمان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه حزبێك خۆی به "حزبی شه‌هیدان" ناو ده‌بات، بكوژی پێشمه‌رگه‌كان ئازاد بكات و به ڕێزه‌وه ڕه‌وانه‌یان بكاته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ.