وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یان كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی چینی خسته لیستی ڕه‌شی ئابووری وڵاته‌كه‌ی، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه پێشێلكاریان دژ به مافه‌كانی مرۆڤ كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی بازرگانی
ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه 33 كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی چینی به فه‌رمی خرانه لیستی ڕه‌شی ئه‌مه‌ریكاوه، نۆ له‌و كۆمپانیایانه به‌هۆی تێوهگلانیانه له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و به‌شداریانه له گرتنی خه‌ڵك و ناچاركردنی كارمه‌ندانی به كاركردنی زۆره‌ملێ و ده‌ستیان له سته‌مكردن له مسوڵمانه‌كانی ناوچه‌ی ئۆیگۆری چین هه‌یه.
ته‌واوی ئه‌و كۆمپانیایه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێ و له لیستی ڕه‌ش ده‌مێننه‌وه
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه كه حه‌وت له‌و قه‌واره و دامه‌زراوانه‌یش یارمه‌تی ده‌زگه نهێنییه‌كانی چینیان داوه له كاری چاودێریكردن و دزه‌كردنی، له ڕێی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووه، هه‌موو ئه‌وانه‌یش به به‌ڵگه‌وه بۆ واشنتن ڕوون بوونه‌ته‌وه و پشتیان پێ به‌ستراوه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه.
ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی تر، به‌هۆی كاركردنیانه بۆ سوپای چین و دزینی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو و به‌هێزكردن و پڕچه‌ككردنی سوپای ئه‌و وڵاته، ئه‌مجۆره كۆمپانیایانهیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه لیستی ڕه‌ش و به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت.