وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ته‌ناهیی و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان گه‌یشته كه‌ركووك.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئایار، محه‌مه‌د جه‌باری په‌یامنێری "وشه" له كه‌ركووك پێی راگه‌یاندین كه وه‌زیری ناوخۆی عێراق و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ته‌ناهیی سه‌ردانی كه‌ركووكیان كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئێسته له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پارێزگاكه له كۆبونه‌وه‌دان، به‌ڵام ڕێگاناده‌ن راگه‌یاندنه كوردییه‌كان رووماڵی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق یه‌كه‌مجاره وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كات.