وەزارەتی پەروەردە خوێندنی ئەمساڵی یەكلا كردەوە

:: AM:12:01:24/05/2020 ‌

دوای ئەوەی ئەمساڵی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بەهۆی رێوشوێنەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتە دواخستن بەو هیوایەی دوای كۆنترۆڵكردنی پەتاكە دەست پێ بكرێتەوە، یان تاقیكردنەوەكان بێتە ئەنجامدان، ئەمڕۆ شەموو وەزارەتی پەروەردە چارەنووسی خوێندی ئەمساڵی یەكلا كردەوە و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بڕیاری وەزارەتی راگەیاند.

لەوبارەوە وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، دوای خستنەڕووی چوار بژارە بۆ حكوومەت و بە رەچاوكردنی دوایین راپۆرتی پزیشكی، وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیاری دەركرد لەوانە،  قوتابیانی قۆناغی یەك تا 3ی بنەڕەتی بە دەرچوو هەژمار دەكرێن،  پۆلەكانی چواری بنەڕەتی تا 11ی بنەڕەتی، ئەنجامی وەرزی یەكەمیان بۆ هەژمار دەكرێت،  لە 1ی حوزەیران تەنیا قۆناغی 12ی ئامادەیی و پێنجەمی پەیمانگەكان تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن. 

زیاتر گوتی، قوتابخانە نێودەوڵەتییە ناحكوومییەكان، دەبێت تەنیا ئەو تاقیكردنەوانە بكەن، كە نێودەوڵەتین،  قوتابخانە لۆكاڵییە ناحكوومییەكان كە سیستمی پەروەردەی هەرێم جێبەجێ دەكەن، ئەم فەرمانە جێبەجێ دەكە، قوتابخانە بیانییە ناحكوومییەكان بە گوێرەی سیستمی وڵاتی خۆیان تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل