مامۆستایانی زانكۆ و ئابووریناسان و چاودێرانی سیاسی ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێت پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی و ڕاستكردنه‌وه‌ی باری قورسی ئه‌و قه‌رزه زۆره‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ته.
پێویسته حكوومه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له حكوومه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن و هیچ ئیشێكیان نییه یه‌كلایان بكاته‌وه
نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستان به "وشه"ی گوت، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستی پێ كردووه، له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپ و ده‌سته‌یه‌ك كه ئه‌و بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌دات، گرفت دروست ده‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندنیان ده‌ست پێ كردووه كه خۆشیان له حكوومه‌ت به‌شدارن.
زیاتر گوتی، ده‌بێت له ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه، مووچه به‌شێوه‌یه‌ك ڕێك بخه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی له به‌رده‌ستدا هه‌یه بگونجێت، ده‌بێت كه‌رتی تایبه‌ت كارا بكرێت و ده‌ستی كار بۆ هاووڵاتییان بڕه‌خسێنرێت، داهاتی تاك به‌رز بكرێته‌وه ژێرخانێكی ئابووریش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دابنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، گه‌شبینم له‌وه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته به‌هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی و فره چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی، وا ده‌كات ئاینده‌یه‌كی ڕۆشنی ئابووری چاوه‌ڕێمان بكات، سه‌رۆك وه‌زیران ڕژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، سه‌رباری هه‌ر گرفت و ته‌گه‌ره‌یه‌ك كه ده‌یهێننه به‌رده‌می له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی زیان ده‌كه‌ن، ئێسته حكوومه‌ت گرنگی به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌دات.
ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی به‌شی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له حكوومه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن و هیچ ئیشێكیان نییه یه‌كلایان بكاته‌وه، پێداچوونه‌وه به مووچه‌خۆراندا بكات، مووچه‌خۆرێكی زۆر هه‌یه و هیچ كارێكیان نییه، پێویسته ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتیان بۆ بكات و مووچه‌خۆری وه‌همی نه‌هێڵن.
"كوردستان پێویستی به بووژانه‌وه‌ی خێرایی ئابوورییه، پلان بۆ پێداچوونه‌وه به زه‌ویی كشتوكاڵیدا بكرێت و كۆمپانیای گه‌وره بهێنرێت بۆ په‌ره‌دان به بواری كشتوكاڵ، كه‌رته‌كانی كاره‌با و ته‌ندروستی له كه‌رتی گشتییه‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و به‌وه‌ش خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر ده‌بێت و ئه‌ركی سه‌ر حكوومه‌تیش سووك ده‌بێت". ئاكۆ محه‌مه‌د وای گوت.
هاوكار عزه‌ت چاودێری سیاسی لای خۆیه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڕاشكاوی باسی له ته‌نگژه و گرفته‌كان كرد، ئه‌م حكوومه‌ته سێ حزبی سه‌ره‌كی پێكیان هێناوه و ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن، به‌یه‌كه‌وه دابنیشن و هاوكاری حكوومه‌ت بن له‌وه‌ی له ڕووی سیاسی و ئابووری و نێوده‌وڵه‌تی، چه‌ند ده‌رگایه‌ك بكه‌ینه‌وه و ته‌نگژه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئاشكرای كرد، ئێمه ئه‌زموونی حوكمڕانیی كوردستان‌مان هه‌یه و ده‌بێت بیپارێزین، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت پشتی یه‌كتر بگرین و به حزب و ئه‌كادیمستییه‌كان ڕزگاربوون له ته‌نگژه‌كان بدۆزینه‌وه، نابێت بیر بكرێته‌وه قه‌واره‌ی كوردستان بكرێته قوربانیی ململانێی حزبی، ئه‌م حكوومه‌ته خۆماڵییه و باجی زۆرمان بۆی داوه، ده‌بێت خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییان ئه‌ركی حزب و حكوومه‌ت بێت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ