یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن له شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌رچه‌نده به‌هۆی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه نه‌ده‌بوو كه‌س سه‌ردانی كه‌س بكات، به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌چن سه‌ردانی ده‌روبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و جه‌ژنه پیرۆزه له‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌ڵێن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نابێته ڕێگرمان له‌وه‌ی سه‌ردانی دراوسێكانمان بكه‌ین، بۆیه هیوای ئه‌وه ده‌خوازن كه ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌مێنێت و جه‌ژنێكی تر ڤایرۆسی كۆرۆنا بنبڕ بێت.
كه‌ركووك / محه‌مه‌د جه‌باری