له شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو زیاتر له 200 داری چێنراو شكێنران، له‌كاتێكدا شاره‌وانی و ژینگه‌دۆستان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه چاندبوویانن.
داوا كراوه له كامێرای ماڵانه‌وه ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی رزگاری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابروودا وه‌ك شاره‌وانی ڕزگاری له رێی كرێكاره‌كانمانه‌وه به هاوكاری ژینگه‌دۆستان، هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مامچاندنمان ده‌ست پێ كرد به‌تایبه‌ت له شه‌قامه‌كانی شاره‌دێی رزگاری، كه‌چی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه داره‌كان كه ژماره‌یان 212 داره، سه‌رجه‌میان هاتوونه‌ته شكان.
زیاتر گوتی، "به‌رزیی ئه‌و دارانه زیاتر له دوو مه‌تر ده‌بوون، هه‌ندێكیان له‌ناو قه‌ده‌وه شكێنراون و هه‌ندێكیان له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشراون."
نێرگز عوسمان وه‌ك ژینگه‌دۆستێكی گه‌رمیان، نیگه‌رانی خۆی پێشان دا له‌و كاره نابه‌جێیه و له ڕێی "وشه"وه داوای كرد، هه‌وڵ بدرێت له كامێرای ماڵانه‌وه ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه كه به‌و كاره نابه‌جێیه هه‌ستاون.
زیاتر گوتی، له گه‌رمیان له هیچ ناوچه‌یه‌ك ڕێژه‌ی سه‌وزایی نه‌گه‌یشتووه‌ته ستانداری جیهانی، بۆیه نه‌ده‌بوو كاری تێكده‌رانه دژ به ژینگه ئه‌نجام بدرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی