له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا، ئه‌وه‌یش بووه یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به ڕووداوی هاتوچۆ له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا.
بووه یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان
شه‌ریف مه‌لا ڕه‌حیم گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاری چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه هاوكاتی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه، ئۆتۆمبێلێك له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ وه‌رگه‌ڕا.
زیاتر گوتی، له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوو، به‌ناوی (محه‌مه‌د ئاراس) گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌وه به یه‌كه‌م ڕووداوی هاتوچۆ داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا گیانی له ده‌ست دابێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی