گوتاره‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف هه‌موو ورده‌كاری دۆخی دارایی و ته‌نگژه‌كانی كوردستانی خسته‌ڕوو كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وتووه. په‌رله‌مانتارێك دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ته و مرۆڤ دڵنیا ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 22ی ئایار، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و به وردی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی خسته‌ڕوو كه له حكومڕانی كوردستان هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد " چاككردنی چه‌وتییه‌كانی رابردوو كاتی زۆری ده‌وێ" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئومێدی دایه خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌و ڕه‌وشه تێده‌په‌ڕێ.
رژدی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر چاكساز و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واو كێشه‌كان ئومێدی لای خه‌ڵك دروست كرد
خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێی وایه كه ئه‌و قسانه ئه‌و په‌ڕی شه‌فافیه‌ته و راستگۆی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ خه‌ڵك پێشان ده‌دات.
خه‌دیجه عومه‌ر بۆ "وشه" گوتی، كاتێـك قسـه ده‌كـات مـرۆڤ هه‌سـت به دڵنیایـی ده‌كـات، چۆنكـه به ئێـراده و هێزێـكی زۆر بۆ به‌ره‌وپێشڤـه‌چـوون هـه‌نگـاو ده‌نێـت و به هه‌مــوو تـواناكانــی مــل ده‌داتــه به‌رپرســیاریه‌تیـه‌وه و هیـچ ئاسـته‌نــگ و ئاڵنگارییـه‌ك ســاردی ناكاتــه‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه رژدی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر چاكساز و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واو كێشه‌كان ئومێدی لای خه‌ڵك دروست كرد.