خاتوونه زۆرانبازێكی ژاپۆنی كه له بواره‌كه‌ی خۆیدا زۆرترین هه‌واداری هه‌یه، له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا به مردنێكی له‌ناكاو، دنیای به‌جێهێشت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 224ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هانا كیمۆرا ناوی ئه‌و ژنه زۆرانبازهیه كه به مردنه له‌ناكاوه‌كه‌ی، دنیای وه‌رزش و هه‌وادارانی خۆی تووشی شۆك كردووه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه، هانای ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه دوێنێ شه‌موو كۆچی دوایی كرد، یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "تیراس هاوس" ده‌كرد. به‌ڵام تا ئێسته هۆی مردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه هانا به‌شداریی تێدا ده‌كرد، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی میلییه، ئه‌وانه‌ی به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن شه‌ش كه‌سن كه یه‌ك له‌وان هانایه. به‌شدارانی به‌رنامه‌كه چاودێریی ژیانی ئه‌و كوڕ و كچه گه‌نجانه ده‌كه‌ن كه پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن.
هانا كیمۆرا له بواری وه‌رزشدا به كه‌سایه‌تییه‌كی هێمن و شه‌رمن ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و شه‌رمنییه‌ی له‌گه‌ڵ جۆری یارییه‌كه‌ی ناگونجێت كه زۆرانبازیی ئازاده. به‌ڵام زۆرترین هه‌واداری هه‌یه.