پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن، ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و 13 ماتۆڕسكیلدا ده‌گرن.
خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یانراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕای گه‌یاندووه، "له درێژه‌ی كار و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن بۆ گرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ماتۆڕسكێلی بێ سه‌ره‌تا، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و 13 ماتۆڕسكیلدا بگیرێت و خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بكرێنه‌وه."
زیاتر هاتووه، "هه‌ڵمه‌ته‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن ئه‌نجام درا و تێیدا ده‌ست به‌سه‌ر دوو كڵاشینكۆف، 13 ماتۆڕسكێل، چوار تاپڕ، یه‌ك سه‌مینۆف، یه‌ك بادی و ده‌یان پارچه ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر كه له‌ڕووی یاساییه‌وه ڕێپێدراو نییه."
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووه، به‌بڕیاری دادوه‌ر خاوه‌نی ئه‌و چه‌ك و ماتۆڕسكێلانه ڕووبه‌ڕووی دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی كران.