بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێسته سه‌رقاڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كاندیدانه‌یه كه بڕیاره به‌ركه‌وته‌ی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێ بدرێ.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت جیا له پۆستی وه‌زیری ژماره‌یه‌ك پۆستی تری به‌رێوه‌به‌ری گشتیی و راوێژكار ده‌ده‌رێ به بزووتنه‌وه‌كه، به‌ڵام هێشتا گۆڕان خۆی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه و ناوی كاندیده‌كانی به حكوومه‌ت نه‌داوه.
گۆڕان به‌پێی ناوچه‌ی جوگرافی پۆسته‌كان به‌سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی دابه‌ش ده‌كات
"وشه" زانیویه‌تی كه گۆڕان به‌پێی ناوچه‌ی جوگرافی پۆسته‌كان به‌سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی دابه‌ش ده‌كات و دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان لیستی كاندیده‌كان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات.
لای خۆیه‌وه شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان زانیارییه‌كانی پشتراستكرده‌وه و بۆ "وشه" گوتی، كاره‌كان له كۆتایی نزیكن و ناوی كاندیده‌كان ئاماده ده‌كه‌ین وبۆ حكوومه‌تی ده‌نێرین.
مانگێك نابێ گۆڕان پۆستی دوو بریكاری وه‌زیری له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت وه‌رگرت، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به چوار وه‌زیر به‌شداره له حكوومه‌ت و زیاتر له 50 پۆستی تریش وه‌رده‌گرێ.