میر حازم ته‌حسین سه‌عید، میری ئێزدییه‌كانی عێراق و دنیا له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و عێراق ده‌كات به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، میر حازم میری ئێزیدییه‌كانی عێراق و دنیا په‌یامێكی بڵاو كره‌وه و رای گه‌یاندووه "به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، خۆشحاڵ و شادومانم كه پیرۆزبایی خۆم به پاكترین هێماكانی خۆشه‌ویستی و ئاشتی و جوانترین چه‌پكی پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان بكه‌م".
جه‌ژن ببێته سه‌ره‌تایه‌كی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌مووان
"هیوادارم هه‌موو ساڵێك ئه‌م جه‌ژنه به خۆشی و شادی بگه‌ڕێته‌وه و جه‌ژن ببێته سه‌ره‌تایه‌كی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌مووان و په‌ڵه‌ی ره‌شی ئاسمانی وڵاتمان راماڵرێت و هه‌موو ناخۆشییه‌كان كۆتاییان پێبێت و ئه‌م گه‌له بگاته خۆشگوزه‌رانی و ژیانێكی كامه‌ران" میر حازم وای نووسیوه.
ئه‌و په‌یامه‌ی میری ئێزدییه‌كان هێمایه‌كی تره بۆ پێكه‌وه‌ژیان و كه خۆیان زۆرترین جار دووپاتیان له‌سه‌ر كردووه كه جیا له‌ناوچه‌كانی دنیا له كوردستان پێكه‌وه‌ژیان پارێزراوه.