جیا له ناوچه‌كانی تری كوردستان، ئه‌مڕۆ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی لێكه‌وته‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ڕۆژێكی ناخۆشیان به‌ڕێ كرد.
نیهاد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دیاله، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاگر له ده‌غڵودانی جووتیارانی سنووری شاره‌دێی گولاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین به‌ردراوه.
روونیشی كرده‌وه كه زیانی به‌رچاو به‌ر جووتیاران كه‌وتووه و ئاگره‌كه زیاتر گوندی "ئوم حونته" و سنووری شێخ باوه‌ی گرتووه‌ته‌وه و یه‌كه‌م ئاگری تۆماركراوی ڕۆژی جه‌ژن بووه.
ئاگر له ده‌غڵودان به‌ردرا و داعش ته‌راتێن ده‌كه‌ن
لای خۆیه‌وه مسته‌فا سلێمان، جووتیارێكی ئه‌و سنووره بۆ "وشه" گوتی، به هۆكاری جه‌ژن چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا ئه‌مڕۆ ئاگر بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام جه‌ژن هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه و وه‌ك ڕۆژانی تر پاسه‌وانی ده‌غڵودانه‌كانمان بووین.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی ناوچه‌كان جه‌ژن له ناوچه كوردستانییه‌كان نه‌ماوه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك ته‌رمی پۆلیسێكی كورد به سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی رۆژانی پێشتری داعش ته‌راتێنی ده‌كرد له سنووری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به‌شاری خانه‌قین، به‌لاَم ئه‌مڕۆ به‌ناوی پلانی جه‌ژنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌ته‌ناهییه‌كانی عێراقه‌وه رێگه به‌گوندنشینان نه‌دراوه كاره‌كانیان رای بكه‌ن و هاتوچۆی یه‌كتر بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه وه‌ك لێكه‌وته‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هه‌ژمار ده‌كرێ كه كوردی تووشی كێشه و نه‌هامه‌تی كرد و ناوچه‌كانیان راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی