دوای متمانه‌دان به حكوومه‌تی كازمی، زۆر باس له‌وه ده‌كرێ، كه ڕێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مه‌ریكای پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌ر بووه و زۆرێكیش ئومێدیان له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی هه‌ڵچنیووه، به‌وه‌ی كه هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ردوو لایه‌نه ناكۆكه‌كه ڕاده‌گرێ و سه‌روه‌ری بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام كه‌س نازانێ كازمی ئه‌وه چۆن ده‌كات و چ هه‌نگاوێك ده‌گرێته‌به‌ر.
هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران پێشوازییان له متمانه‌دان به كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد و پیرۆزباییان لێ كرد، زۆرجاریش كازمی به لاگیری ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێجاریش به لاگیری ئێران ناوی ده‌هێنرێت، له‌و نێوه‌نده‌یش دا، هه‌نگاوه‌كانی كازمی زۆرترین چاویان له‌سه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئه‌گه‌ره یه‌كێكیان یه‌كلایی ببێته‌وه، به‌ڵام كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هاوسه‌نگی نێوان هه‌ردوولا ڕاده‌گرن و عێراق له گۆڕه‌پانێی ململانێی ئه‌و دوو وڵاته دوور ده‌خه‌نه‌وه و سه‌روه‌ری بۆ وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ململانێكه هه‌ر به هه‌ڵوێست و لێدوان نابێت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كازمیش به‌وه‌ی نزیكه له كام جه‌مسه‌ره‌وه ته‌نیا به هه‌نگاوه‌كان ناكرێ متمانه‌ی له‌سه‌ر دروست بكرێت، به‌ڵكوو باشترین خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بریتییه له پابه‌ندبوونی عێراق به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، كه له ماوه‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا 120 ڕۆژی تر مۆڵه‌تی بۆ عێراق درێژ كرده‌وه، تا گاز و كاره‌با له ئێران هاورده بكات، ئه‌مه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه، پشتگیری حكوومه‌تی نوێی عێراق بكات و ده‌رفه‌تێكی گونجاویان پێ بدرێ، له‌وه‌ی بتوانن له دابینكردنی كاره‌با و گازی سروشتی پێویست بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با ئیدی عێراق پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.
له ئه‌زموونی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری توانی هاوسه‌نگی نێوان وڵاته ناكۆكه‌كان ڕابگرێت
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت دا، كازمی فه‌رمانی به ئازادكردنی ته‌واوی خۆپێشانده‌ره گیراوه‌كان له گرتووخانه‌كان كرد، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پێشووه‌وه له گرتووخانه ڕاگیرابوون، هاوكات نووسینگه‌كانی ڕێكخراوی "شۆڕشی خودا" كه گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به ئێرانن له به‌سڕه به ته‌واوی داخست و قه‌ده‌غه‌ی كرد.
بیلال وه‌هاب پسپۆری كاروباری عێراق له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك گوتی، كاری له پێشینه‌ی كازمی ئه‌وه‌یه كه ڕێ له زیانه‌كان بگرێ، كه له حكوومه‌تی پێشوو بۆی ماوه‌ته‌وه و سنوورێك بۆ كێشه و ته‌نگژه‌كان دابنێت، كه سه‌رجه‌میان زیانی گه‌وره‌یان به سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی عێراق گه‌یاندووه.
عه‌باس كازم پسپۆر له كاروباری عێراق له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌سی بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی له‌وباره‌وه گوتی، كازمی به‌ر له بوونی به سه‌رۆكی حكوومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌ستیارترین ده‌زگه‌ی ته‌ناهی عێراقی كردووه، كه ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری نیشتمانی بوو و ڕۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه له تێكشكاندنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌و به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ده‌زگه هه‌ستیاره، توانی بیكات به یه‌كێك له دامه‌زراوه چالاكه‌كانی عێراق، هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ ئێران و ته‌نانه‌ت سعوودیه و ئه‌مه‌ریكایش دروست كردبوو، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی به ته‌واوه‌تی له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا داهاتوو بڕیار ده‌دا و ڕووداو و فشاره‌كان ڕۆڵ ده‌بینن
زیاتر گوتی، ئه‌و پیاوه له‌و كاته‌ی له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌واڵگری عێراق بوو، زانیاری هه‌واڵگری زۆر ورد و به‌هێزی له‌سه‌ر تیرۆریستان به ئه‌مه‌ریكا داوه، بۆیه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام زانیارییه‌كانیش بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوبه‌شی له‌ناوبردنی تیرۆریستان بووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئێران له هه‌ماهه‌نگیدا بووه و ده‌زگه‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نێو هاوپه‌یمانی چوارقۆڵی، به‌غدا، تاران، مۆسكۆ، دیمه‌شق بوو، كه ژوورێكی هه‌واڵگری هاوبه‌ش بوو له به‌غدا، هاوكات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانیش هاوسه‌نگی ڕاگرتبوو و به شێوه‌یه‌كی ورد مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد، سه‌ركه‌وتنی له‌م ئه‌ركه هه‌ستیاره و پاراستنی هاوسه‌نگی له هه‌ستیارترین بوار كه هه‌واڵگری و زانیارییه، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه كه كازمی كه‌سێكی جیاواز ده‌بێ و هاوشێوه‌ی كه‌سانی پێش خۆی نییه و ئه‌زموونێكی به‌هێزی هه‌یه له نێوه‌ندگیری و میانڕه‌وی و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان وڵاته ناكۆكه‌كان كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق بوونیان هه‌یه.
به گوێره‌ی بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانی كازمی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی شیعه‌یه، به‌ڵام به چاوێكی عێراقیانه له هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌ڕوانێت و به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له په‌راوێزخستنی سوننه و كورد گرتووه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه له كابینه‌كه‌ی و له مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پێكهاته‌یه‌یش له هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی تر باشتر بێ، بڕیاره‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌یان پێوه دیاره، وه‌ك پێشه‌كی ده‌توانرێ كه كازمی به‌وه وێنا بكرێ، كه ده‌توانێ هاوسه‌نگی و میانڕه‌وی عێراق له ناكۆكییه‌كانی وڵاتان ڕابگرێ، به‌ڵام بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتوو كارێكی ئاسان نییه و قورسه، چونكه ڕوون نییه ڕووداوه‌كانی داهاتوو چۆن ده‌بن، به گوێره‌ی كاردانه‌وه‌ی به‌و ڕووداو و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه ڕوو ده‌ده‌ن، ده‌توانرێ دواتر ئه‌و بڕیاره یه‌كلایی بكرێته‌وه، كه كازمی ده‌توانێ هاوسه‌نگی ڕابگرێت، یاخود فشاری هه‌ردوو وڵاته ئه‌ویش ناچار ده‌كه‌ن لاگیری بكات و دۆخی عێراق به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه.