وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 10 حاڵه‌تی تری كۆرۆنای له سلێمانی راگه‌یاند و به‌وه‌یش ته‌نیا ئه‌مڕۆ 20 حاڵه‌ت له كوردستان تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 10 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكران.
ته‌نیا ئه‌مڕۆ 20 تووشبوو تۆمار كراوه
روونیش كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كان چوار ژنن ته‌مه‌ن ٦٣ و ٥٧ و ٤٢ و ٣٧ ساڵ، شه‌ش پیاو ته‌مه‌ن ٦٨و ٦٠ و ٤٧ و ٣٢ و ٢٩ و ٢٦ ساڵ، حه‌فت له تووشبووان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون دوو له تووشبووان نیشانه‌یان ھه‌یه.
هه‌روه‌ك باس له‌وه كراوه كه تووشبوێكیان دانیشتووی شاره‌دێی حاجی ئاوایه و نۆ تووشبووه‌كه‌ی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا له كوردستان گه‌یشته 486 تووشبوو له نێواندا پێنج مردن هه‌یه و 403 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.