جۆ بایدنی ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی تره‌مپ و كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به توندی ڕه‌خنه‌ی له دۆناڵد تره‌مپ گرت، دوای ئه‌وه‌ی له ئێواره‌ی 23ی ئه‌م مانگه (ئایار/مایۆ) وێنه و ڤیدیۆی له یاریگه‌یه‌كی گۆلف بڵاو بووه‌وه، بایدن ده‌ڵێ، سه‌رۆك خه‌ریكی یاریی گۆڵفه و كۆرۆنایش به‌رده‌وامه له كوشتنی هه‌زاران ئه‌مه‌ریكی و ئه‌میش بێباكانه خه‌می یاریكردنیه‌تی.
بایدن له تویتێكدا نووسیویه‌تی، بینینی ڤیدیۆی تره‌مپ له‌كاتی یاریی گۆڵف دیمه‌نێكی ناخهه‌ژێنه، چۆن سه‌رۆك ده‌توانی یاریی بكات و به دوای ئاره‌زووه‌كانییه‌وه بێت، له كاتێكدا وڵات له خراپترین دۆخی خۆیدایه و 100 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستداوه و ده‌یان ملیۆن كه‌سیش بێكار ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا گوێ به‌مه نادات و خه‌ریكی یارییكردنه و چێژ له كاته‌كانی ده‌بینێت، له شوێنی ئه‌وه‌ی خه‌م له گه‌له‌كه‌ی بخوات.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، له ڕۆژی شه‌مووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه دۆناڵد تره‌مپ كۆشكی سپی جێهێشتووه و به‌ره‌و گۆڕه‌پانی یانه‌ی نیشتمانی تره‌مپ بۆ گۆڵف ڕۆیشتووه و له گرته ڤیدیۆكانیش بڵاوبووه‌وه كه كڵاو كراسێكی سپی له‌به‌ركردووه و خه‌ریكی یاریی گۆڵفه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره تره‌مپ له یاریگه‌یه‌كی گۆڵف ببینرێت، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو دا، پێشتریش له سه‌ره‌تای مانگی ئادار/مارس سه‌ردانی گۆڕه‌پانی یانه‌ی وێست پالم بیتشی له ویلایه‌تی فلۆریدا كرد.
تره‌مپ ڕه‌خنه‌باران ده‌كرێ به‌هۆی بێباكی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه
هه‌رچه‌نده تره‌مپ به‌م كارانه‌ی ده‌یه‌وێ په‌یامی ئه‌وه به خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێت، كه نه‌ترسن و ڕووبه‌ڕووی كۆڕۆنا ببنه‌وه و ژیان له ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه و بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان گاڵته به‌و باوه‌ڕه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژێك ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا و مردووان كه‌مێك ڕوو له كه‌مبوون بكات، ئه‌وكات باوه‌ڕ به‌م قسانه ده‌هێنن، چونكه ڕۆژانه به به‌رده‌وامی قوربانیان و تووشبووان ڕوویان له زیادبوونه.
هاوكات پێشتر كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه، كه له‌م پشووی هه‌فته‌یه واته شه‌موو و یه‌كشه‌م، پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان یادی سه‌ربازه كوژراوه‌كان زیندوو ڕابگرن و له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه، یاری گۆڵف و تێنس بكه‌ن و بچنه كه‌ناراوه‌كان، به‌ڵام داوای له خه‌ڵك كرد، كه شه‌ش پێ له یه‌كتر دوور بن و دووری و مه‌ودای نێوانیان له‌یاد نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له وڵاته‌كه بكه‌ن.
زانكۆی جۆنز هۆبكنز دوا ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای له ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا دوێنێ یه‌كشه‌م ڕێژه‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گه‌یشتووه‌ته 96 هه‌زار و 983 كه‌س و نزیكه‌ی ملیۆنێك و 618 هه‌زار تووشبوویش له ئه‌مه‌ریكا تۆماركراون، ڕێژه‌ی تووشبووان و مردووان به خێرایی ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه و هیچ پاشه‌كشه و دابه‌زینێك له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و قوربانیان تۆمار نه‌كراوه.
بایدن ده‌یه‌وێ ئه‌مه بۆ كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن به‌كار بێنێت
نیویۆرك كه به مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی په‌تاكه له ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ، تا ئێسته 359 هه‌زار و 926 حاڵه‌تی لێ تۆماركراوه و نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه و خه‌ریكه ڕێژه‌ی تووشبووان و قوربانیان له‌و ویلایه‌ته به ته‌نیا هێنده‌ی تووشبووان و مردووانی ئیسپانیا و به‌ریتانیا و ئیتاڵیای لێ دێت.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش كه كۆشكی سپی بۆ په‌تاكه كردوویه‌تی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، كۆڕۆنا ژیانی 100 تا 240 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی كۆتایی پێ بهێنێت، هه‌رچه‌نده پێشتر تره‌مپ گوتی، 50 تا 60 هه‌زار كه‌س ده‌مرن، به‌ڵام دواتر خۆی په‌شیمانبووه‌وه و گوتی 100 تا 110 هه‌زار كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام دواجار كۆشكی سپی خه‌مڵاندنه‌كانی بۆ 100 تا 240 هه‌زار مردوون به‌رز كرده‌وه.
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی بایدن له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نزیك ده‌بێته‌وه و ته‌نیا پێنج مانگ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له چواری تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2020 ماوه كه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه، كه‌چی تا ئێسته پرسی ئه‌نجامدان یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه وه‌ك كارتی فشار دژ به یه‌كتر به‌كارده‌هێنرێت.
گه‌یشتنی كۆرۆنا بۆ ئه‌مه‌ریكا دوو دیوی بۆ تره‌مپ و بایدنی ڕكابه‌ری هه‌یه و به‌شێك له‌و بڕوایه‌دان كه تره‌مپ به‌هۆی درێژه‌دانی مانه‌وه‌ی كۆرۆنا له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی، وا ده‌كات له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت، كه ئه‌مه‌یش به كاره‌سات بۆ دیموكراسی ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌برێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ڕكابه‌رانی تره‌مپ به توندی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، چونكه ژێرخانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا له‌وپه‌ڕی هه‌ره‌سدایه و تره‌مپ تكای له كۆمپانیاكانی فۆرد و جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز كرد، تا ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌مه‌یش به شكستی گه‌وره‌ی تره‌مپ لێك ده‌درێته‌وه، چونكه ئه‌و به‌ڵێنی دا له چوار ساڵی حوكمی ئه‌ودا هه‌موو سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌مه‌ریكا له ناوخۆ كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌مانه هه‌موو دروشم و لێدوان بوون و كۆرۆنا هه‌موو ڕاستییه‌كانی ده‌رخست.