كۆششى هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رانى داعش، به‌ڵام گومانى ئه‌وه له هه‌واڵگریى عێراق ده‌كرێت زانیارى ته‌واوی له‌باره‌ى سه‌ركرده‌كانى داعشه‌وه هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ى ئایار راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانى عێراق به هاوكاریى هه‌واڵگرى هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده ده‌ستيان به هه‌ڵمه‌تى دۆزینه‌وه‌ى سه‌رانى داعش كردووه.
به‌رپرسێكى عێراقى : هه‌واڵگریى عێراق به باشى كاره‌كانى خۆى ناكات
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، له‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كوژراون یان گیراون، ئه‌مه‌یش له‌و چوارچێوه‌یه هاتووه كه ئه‌و به‌رپرسانه‌ى داعش هۆكارن له زیادبوونى كرده تیرۆریستییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق و سووریا.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه به‌هۆى ئه‌م هه‌وڵانه‌وه عه‌بدولناسر قه‌رداش له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی عێراقه‌وه گیراوه و هاوپه‌یمانانیش كوژرانى دوو سه‌ركرده‌ى تر‌ى داعشیان له سووریا راگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگاى ئاسایشى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ حكوومه‌تى عێراق زانیارى پێویستى له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانى داعش نییه به تایبه‌تى كاتێك ده‌زانرێت زۆرێك له‌و سه‌ركردانه به ناوى خوزراو جموجۆڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى حه‌شد ده‌ڵێ، "ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق تایبه‌ته به كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر سه‌رانى داعش كه‌چى ئه‌و ده‌زگایه به باشى كاره‌كانى خۆى ناكات، مه‌گه‌ر زانیارى هه‌واڵگريى هاوپه‌یمانان نه‌بێت".
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م به‌رپرسه، هیشام هاشمى شاره‌زا له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان گوتوویه‌تى، هه‌واڵگرى عێراق زانیارى باشى هه‌یه له‌سه‌ر سه‌ركرده تیرۆریستییه‌كان ئه‌گه‌رچى زانیارییه‌كان به دیقه‌ت و ورد نیین.
له سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى رابردووه‌وه تا ئێسته رێكخراوى تیرۆریستى داعش سه‌تان كرده‌ى تیرۆریستى له عێراق كردووه و ئه‌مه‌یش وایكردووه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى جارێكى تر ده‌ست به هاوكاریى عێراق بكاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.