وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، به هۆى دیارنه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى ڤایرۆسه‌كه و تۆماركردنى زیاترى تووشبووان و ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌ى زیاتری نه‌خۆشییه‌كه، چاوڕوانى مه‌ترسى تر‌ى كۆرۆنا له كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە میدیاكانی راگەیاند، لەبەر ئەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان مابوون و ژمارەیەك هاووڵاتی كەرەنتینه بوون، ھەروەھا لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ ژمارەكە هه‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌یه ، هاوكات رووی پەتازانیوە ئێمە نەگەیشتبوینەتە ئەو رێژەیەی كە بڵێین كۆرۆنا بە تەواوی كۆنترۆڵكرابوو.
بۆیە پێشبینی تووشبوویترمان ده‌كرد، بەڵام پێشبینی نەدەكرا بە وەرزی گەرما كۆرۆنا چالاك تر بێت
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی، له رووی ته‌ندروستیه‌وه كاتێك هه‌یه بۆ كۆتایی هاتن به ژیانی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام ئێمه نه‌گه‌یشتبوونه ئه‌و كاته، بۆیە پێشبینی تووشبووی ترمان ده‌كرد، بەڵام پێشبینی نەدەكرا، بە وەرزی گەرما كۆرۆنا چالاكتر بێت.
"جیاوازییەك لە به‌رزبوونه‌وه‌ى ئەمجارەی كۆرۆنا ھەیە، كە بریتییە لە چەند خاڵێك، تۆماركردن بەراورد بە پێشتر زیاترە، ھەروەھا تووشبووەكان نیشانەیان ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە دیار نییە، پێشتر زیاتر بەھۆی بەركەوتن بڵاودەبویه‌وه، بەڵام ئێستا ئەوە نییە، ئەوانەی تۆمار دەكرێن وەك نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە دەكەن، دوای پشكنین دەردەكەوێت ھەڵگری كۆرۆنان، ئەم جیاوازیانە مەترسییەكی دیكە بە ئێمە پیشان دەدات".وه‌زیر وای گوت.