باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی مۆسكۆ رای گه‌یاند، به‌ناوبانگترین تیمساح كه له باخچه‌كه‌دا هه‌بوو، ئه‌و تیمساحه‌ی له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا به‌ر به بۆردمان كه‌وتووه و نه‌كوژراوه، به‌هۆی پیرییه‌وه مردووه.
پێگه‌ی
"ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، ئه‌و تیمساحه كه له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه كه‌وتبووه به‌ر بۆردمان و هیچی لێ نه‌هاتبوو، به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه له هه‌واڵیكی درۆیینه‌دا، راگه‌یانرابوو كه هی هیتله‌ر دیكتاتۆر بووه.
ده‌گوترا هیتله‌ر خاوه‌نى تیمساحه‌كه بووه
پێگه‌كه زیاتر نووسیویه‌تی، باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی مۆسكۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئه‌و تیمساحه ئه‌مه‌ریكاییه، ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 84 ساڵ و به‌هۆی پیرییه‌وه مردووه.
ئه‌و تیمساحه له ساڵی 1936 له ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته بوون، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك دیارییه‌ك درایه باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی مۆسكۆ، به‌ڵام له بۆردمانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا له ساڵی 1943 كه‌وته به‌ر بۆردمان و له مردن رزگاری بوو. له دوای بۆردمانه‌كه بۆ سێ ساڵ دیار نه‌ما، دواتر سه‌ربازه به‌ریتانیاییه‌كان راده‌ستی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی مۆسكۆیان كرد.