گوته‌بێژی ده‌سته‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان تا كۆتایی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و هێشتا دیار نییه سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو گه‌شته‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار، جیهاد كازم گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، هه‌واڵی ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ینی رابردوو ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی تا كۆتایی ئه‌م مانگه درێژ كرده‌وه
روونی كرده‌وه، راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، گه‌شته‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه، به‌ڵكو شانه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق هه‌ینی رابردوو ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی تا كۆتایی ئه‌م مانگه درێژ كرده‌وه، ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی.
پێوه‌ست به هه‌رێمى كوردستانیش وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشتر راى گه‌یاندبوو تا ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى عێراق گه‌شته‌كانى ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه، له كوردستانیش گه‌شته‌كان به راگیراوى ده‌مێنێته‌وه.