ئه‌مڕۆ نرخى خاوى برێنت 35 دۆلارى بۆ هه‌ر به‌رمیلێك تێپه‌ڕاند، ئاژانسى رۆیته‌رز ده‌ڵێ به‌رزبوونه‌وه‌كه به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێكارییه‌كانى دژ به په‌تاى كۆرۆنایه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25 ى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت بووه‌ته 35 دۆلار و 29 سه‌نت. نرخى خاوى تێكساسیش بووه 33 دۆلار و 52 سه‌نت.
نه‌وت هێشتا 45% ى ماوه به نرخى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ بگات
له هه‌واڵه‌كه هاتووه زیادبوونى نرخى نه‌وت پێوه‌ندى به زیادبوونى خواست و كه‌مكردنه‌وه‌ى رێكارییه‌كانى دژ به كۆرۆنایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆیته‌رز ده‌ڵێ هێشتا نرخى نه‌وت به رێژه‌ى 45% ى له‌به‌رده‌م ماوه تا به‌و نرخه بگات كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ هه‌یبوو.
بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له سه‌رانسه‌رى دنیا كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌ى ئابوورى هه‌بوو، یه‌كێك له‌وان دابه‌زینى نرخى نه‌وت بوو، چونكه به‌هۆى داخستنى بازاڕ و كارگه‌كان خواست له‌سه‌ر نه‌وت نه‌بوو.