وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی حكوومه‌تی كاتیی سوودان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆ كراون، ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسی كۆرۆنا چووه‌ته جه‌سته‌ی ئه‌ویشه‌وه. بۆیه ئێسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
پێگه‌ی
"ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌لا ئه‌لبووشی وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی سوودان تووشی كۆرۆنا بووه. ئه‌و وه‌زیره له تویته‌ر رای گه‌یاندووه، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ستی به نیشانه‌كانی كۆرۆنا له خۆی كردووه، بۆیه پشكنینی كردووه و ده‌ركه‌وتووه تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه.
ئه‌و وه‌زیره ئه‌وه‌شی گوتووه، كاتێك بۆم ده‌ركه‌وت كه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووم، راسته‌خۆ پێوه‌ندیم به‌وانه كرد كه ئه‌و ماوه‌یه سه‌ردانیان كردووم و تێكه‌ڵیان بووم تا بچن خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی سوودان، په‌یامی بۆ سوودانییه‌كان ناردووه كه ئه‌وه‌ی پێیان ده‌كرێ رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ن تا تووشی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌بن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه محه‌مه‌د ئه‌لفه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سوودانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كاتێك ئه‌لبووشی پێی راگه‌یاندووه تووشی كۆرۆنا بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌مدواییه له‌گه‌ڵیدا سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكمان كردووه، بۆیه بڕیارم دا خوم كه‌ره‌نتین بكه‌م نه‌ك منیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بووبم.
تا ئێسته له سوودان سێ هه‌زار و 378 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌ناویاندا 137 گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌موو دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له پێنج ملیۆن و 250 هه‌زار كه‌س تووشی بوون، له‌ناویاندا زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.