به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گرتنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه له هه‌ولێر له ڕێی كونكردنی دیوارێكه‌وه دزی له دوكانێك كردبوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، دوابه‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له حاڵه‌تێكی كونكردنی دیواری دوكانێك و دزیكردن له كۆمه‌ڵگای قوشته‌په، به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنرا، كه به كه‌متر له شه‌ش سه‌عات توانرا كه‌سێك به ناوی (ح.ع.ع) كه عه‌ره‌به، به تۆمه‌تی دزیكردن بگیرێت.
پۆلیس روونی كردووه‌ته‌وه كه تۆمه‌تبار ددانی نا به تاوانه‌كه‌یدا، كه هه‌ڵساوه به كونكردنی دیواری دوكانه‌كه و كۆمه‌ڵێك مۆبایل و پاره و كه‌لوپه‌لی تری بردووه، بۆیه به‌پێی ماده (446) له یاسای سزادان، به‌ند كرا و درایه دادگا، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیش ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرانه‌وه.